پێگه‌ی "میدل ئێست ئای" ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر داهاتووی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه دوای مه‌رگی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه، جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش هه‌یه، كه دووباره خۆیان ڕێك ده‌خه‌نه‌وه و ده‌چنه‌وه ڕێزی ڕێكخراوی تیرۆریستی قاعیده.
ئاماژه‌ی داوه، كه مه‌رگی به‌غدادی گرفتی زۆری له ڕیزه‌كانی داعش دروست كردووه و دانانی خه‌لیفه‌یه‌كی نوێ هه‌رچه‌نده به ڕووكه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام كارێكی زۆر قورسه كه هه‌موو جه‌مسه‌ر و لایه‌نه جیا جیاكانی ناو ئه‌و ڕێكخراوه دانی پێدا بنێن، چونكه هه‌مووان چاویان له شوێنی به‌غدادییه، بۆیه به‌شی زۆری چه‌كداران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان بچنه‌وه ڕیزی ڕێكخراوی قاعیده و كۆتایی به داعش بهێنن و له‌وێ به جۆرێكی تر ده‌ست به شه‌ڕی چه‌كداری و كرده‌ی تیرۆریستی بكه‌نه‌وه.
زۆرێك له سه‌ركرده‌كان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدادی و ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، كاتێك بۆ ماویه‌ه‌كی كاتی توانیان ناوچه‌یه‌كی زۆر كۆنتڕۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام دواتر به زه‌بری هێز و زیانی گه‌وره سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیان لێ وه‌رگیرایه‌وه و ناچارن خۆیان حه‌شار بده‌ن و به دزییه‌وه جموجۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌زموونی قاعیده كه ده‌یان ساڵه ماوه‌ته‌وه و كۆتایی نایه‌ت، به ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووتر ناو ده‌به‌ن، بۆیه ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه ڕیزی قاعیده.
ناكۆكی و باڵی جیاواز له نێو داعش دروست بووه و له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادی شه‌ڕیانه
مانگی ڕابردوو له‌میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له گوندی بریسای سنووری پارێزگای ئیدلب و نزیك سنووری توركیا و سووریا، توانیان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بكوژن و ڤیدیۆ و به‌ڵگه‌ی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌مه بڵاوكرایه‌وه و ڕێكخراوی داعش‌یش به فه‌رمی مه‌رگی به‌غدادی ڕاگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه، كه تۆڵه‌ی مه‌رگی به‌غدادی له ڕۆژئاوا ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی
زانیارییه‌كان، ئه‌و خانووه‌ی به‌غدادی تێدا بووه له‌و گونده، خاوه‌نداری بۆ تیرۆریستێكی سه‌ر به ڕێكخراوی "پاسه‌وانه‌كانی دین" كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده له سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه و زانیاری و گومانی ئه‌وه‌یش هه‌یه، كه ئه‌وانه‌ی هه‌واڵی شوێنی به‌غدادیان گه‌یاندووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی كورد و دواتریش ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌ر ئه‌و كه‌سانه بووبن كه سه‌ر به قاعیده‌ن، چونكه دوای جیابوونه‌وه‌ی له قاعیده ناكۆكی عه‌قیده‌یی زۆر له نێوان داعش و قاعیده دروست بوو و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
گرێبه‌ستی پاراستن و شاردنه‌وه‌ی به‌غدادی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی گرووپی "حراس ا‌لدین" له به‌رانبه‌ر پێدانی 670 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بووه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌و گرووپه‌ی سه‌ر به قاعیده، به‌ڵام تا ئێسته‌یش گومانه‌كان به زۆری به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه هه‌ر ئه‌و گرووپه به‌غدادیان تووشی مه‌رگ كردبێته‌وه.
سام هیله‌ر پسپۆر له كاروباری گرووپه ئیسلامییه توندڕۆ و چه‌كداره‌كان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له شوبات/فێبرایه‌ری 2019ه‌وه چه‌كدارانی پاسه‌وانانی ئاین له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییانه‌وه هۆشدارییان پێ دراوه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌موو جۆره پێوه‌ندییه‌ك له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش و خۆیان لێ به‌دوور بگرن، ئه‌مه‌یش به سه‌ره‌تای قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوولا داده‌نرێ، دواتر بۆ ڕزگاركردنی ژیانی به‌غدادی پاره‌ی زۆری به گرووپه‌كه داوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌ستیان هه‌بووه له‌وه‌ی كۆتایی به ژیانی بهێنن.
ئێسته دوای له‌ناوچوونی به‌غدادی، به‌شی زۆری ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه پێشتر پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چه‌كداران و سه‌ركرده‌كانی پاسه‌وانانی ئاین هه‌بوو، هه‌وڵی دروستكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و خۆ نزیككردنه‌وه له‌و ڕێكخراوه ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ دووباره بچنه‌وه ڕیزی قاعیده و كۆتایی به مانه‌وه‌یان له ڕیزی داعش بهێنن، چونكه هیچ ئومێدێكیان به دووباره هه‌ستانه‌وه و زیندووكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه نه‌ماوه، به تایبه‌ت به‌هۆی دروستبوونی ناكۆكی ناوخۆیی له‌سه‌ر شوێنی به‌غدادی و سیاسه‌ت و ئاراسته‌ی ڕێكخراوه‌كه له داهاتوو.
زۆرێك له چه‌كدارانی ده‌یانه‌وێ بچنه ڕیزی قاعیده‌وه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی زه‌واهیرین
هه‌رچه‌نده وڵاتان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه مه‌ترسی داعش و گرووپه توندڕۆكان كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، ئێسته چه‌ند باڵێك له نێو داعش هه‌ن و ئه‌گه‌ر دووباره مه‌ترسیش له‌سه‌ر ناوچه‌كان دروست بكه‌ن و كرده‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی جیا جیای دنیا بده‌ن، فه‌رمان و پلانی ناوه‌ندی و ته‌واوی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نابێت، به‌ڵكوو هه‌ر گرووپێكی ناو ڕێكخراوه‌كه ده‌یه‌وێ پاشماوه‌ی چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوه‌كه بۆ لایه‌ك ئاراسته بكات و جۆره سیاسه‌ت و ستراتیجێك پێڕه‌و بكات، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی سه‌ری له چه‌كداران شێواندووه و وایكردووه داعش به ته‌واوی به‌ره‌و متبوون بچێ.
سه‌میر نه‌شار سه‌ركرده له ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ میدل ئێست ئای پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه، كه زانیارییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌شێك له پاشماوه‌كانی داعش كه له سنووری پارێزگای ئیدلب ماون، پێوه‌ندییان به گرووپی پاسه‌وانانی ئاین كردووه و داوایان كردووه، كه بگه‌ڕێنه‌وه ڕیزی قاعیده، به‌ڵام ئه‌م كاره پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری سه‌رۆكی ڕێكخراوی قاعیده‌یه و ئه‌میش تا ئێسته هیچ قسه و هه‌ڵوێستێكی له‌سه‌ر كوشتنی به‌غدادی و ڕه‌زامه‌ندی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی بۆ ڕیزی قاعیده نه‌داوه. بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی داوای چوونه‌وه بۆ ڕیزی قاعیده ده‌كه‌ن، له چاوه‌ڕوانی ماونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ زه‌واهیری به‌زوویی بڕیار له چاره‌نووسیان بدات.