ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر دوو كاندیدی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد

:: PM:02:43:14/11/2019 ‌

ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر متمانەی بەخشییە دوو كاندید بۆ هەریەك لە جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی هەولێر بە دەنگی 24 ئەندام لە كۆی 25 ئەندام متمانەیان پێ بەخشرا.

ئەمڕۆ پێنجشەم  14ی تشرینی دووەم، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 72ی ئەنجام دا و دوو كەسی كاندید كرد بۆ ئەوەی پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەرەی فەرمانگەی تەندروستی هەولێر وەربگرن، ئەوانیش هێمن قادر بۆ جێگری پارێزگا و دلۆڤان محەمەد بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی هەولێر.

24 ئه‌ندام ده‌نگیان پێدان له‌ كۆی 25 ئه‌ندام له‌ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كان

هەمواری  یەكەمی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2019ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، مادەی شەشەم بڕگەی دوازدەیەم خاڵی یەكەم، بۆ پڕكردنەوەی هەردوو پۆستی جێگری پارێزگاری هەولێر، هەروەها بە هەمان یاسای خاڵی دووەم بۆ پڕكرنەوەی پۆستی بەڕێوەبەرە گشتییەكان لە پارێزگاكان، دوای متمانە بەخشین بەو كاندیدانە ناوەكان ڕوانەی ئەنجوومەنی وەیزران دەكرێت بۆ رەزامەندنی دەربڕین لەسەر ناوەكان.

هەر لە كۆبوونەوەكە دەنگدان بۆ هەردوو كاندیدەكان كرا و متمانەیان پێ بەخشرا لە لایەن ئەندامانی ئەنجوومەن كە 24 ئەندام دەنگیان پێدان لە كۆی 25 ئەندام لە تەواوی فراكسیۆنەكە.

بەپێی یاسا پارێزگاری هەولێر دوو جێگری دەبێت كە یەكێكیان بۆ كاروباری هونەرییە و ئەوی تریان بۆ كاروباری كارگێڕییە، لەساڵانی رابردوو ئەو پۆستە لە پارێزگا بە بەتاڵی مابووەوە.



وشە - زریان تەها