تیمێكی ئه‌ندازیاری له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس چه‌ند نه‌خشه‌سازییه‌كیان دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ماتۆرسكیلێكی فڕیو دروست بكه‌ن و بۆ ئه‌مه‌یش زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان كردووه.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی ماتۆرسكیلێكی فڕیو بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ له ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس تیمێكی ئه‌ندازیاری میكانیكی ڕایان گه‌یاند كه زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان كردووه بۆ دروست كردنی ماتۆڕسكیلێكی فڕیو كه له داهاتوودا بتواندرێت به‌كاریبهێنن.
هەوڵ دەدرێ لە داهاتوویەکی نزیکدا ماتۆرسکیلی فڕیو بخرێتە بازاڕەوە
وه‌ك ئه‌م ئه‌ندازیارانه گوتویانه، بیرۆكه‌كه‌یان له فیلمی جه‌یمس بۆند وه‌رگرتووه كاتێك ئه‌كته‌ره‌كه ماتۆڕسكیلێكی فڕیو لێده‌خوڕێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه په‌ره به‌م برۆكه‌یه بدرێت و هه‌وڵبدرێت هاوشێوه فرۆكه‌یه‌كی ئاسایی بفڕێت.
ئه‌ندازیاره میكانییكییه‌كان به‌نیازن ماتۆرسكیله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و خێرا دروست بكه‌ن كه بتوانێ بگاته به‌رزی 15 هه‌زار پێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا بتوانێ به‌خێرایی 400 میل له سه‌عاتێكدا ببڕێت كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره و هاوشێوه‌ی فرۆكه‌یه‌كی خێرایه.