هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی عێراقی
شه‌زا حه‌سوون له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنی نوێ‌دا بۆ خۆپێشانده‌رانی عێراق ده‌گریه‌ت و ئه‌م گریانه‌ی له لای عێارقییهكان بووته جێی ڕێز و به هونه‌رمه‌ندێكی به‌وه‌فا ناویان بردووه.
دوای پاراستنی خۆپێشانده‌ران له ته‌واوی عێراق ده‌كات
گۆرانیبێژی عێراقی شه‌زا حه‌سوون له‌كاتی گریانی ده‌ڵێت قبوڵ ناكه‌م گه‌نجی وڵاته‌كه‌م بۆ داواكردنی مافی خۆیان به ئاڵای ولاتهكهیانهوه بكوژرێ، بۆیه دوای پاراستنی خۆپێشانده‌ران له ته‌واوی عێراق ده‌كه‌م.
گۆرانیبێژی عێراقی شه‌زا حه‌سوون نه‌یشارده‌وه كه خه‌ریكی گۆرانییه‌كه به‌ناوی "كوڕی ئه‌و نیشتمانه" ئاشكرای نه‌كرد كه وشه‌كانی به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی هی كێیه به‌ڵام گوتی به زمانی عه‌ره‌بی به زاراوه‌ی عێراقی گۆرانییه‌كه ده‌ڵێم و تێكسته‌كه‌ی شاعیرێكی لاوی عێراقی بۆی نووسیوه.
شه‌زا حه‌سوون كه ئێسته له دنیای گۆرانیی عه‌ره‌بیدا وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌ناسرێته‌وه پێشتریش به پێویستی زانی پشتگیری دارایی پاڵه‌وانه‌كانی خۆپێشاندان بكات.
زۆربه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شهزایان به‌رز نرخاندووه و پێیان وایه یه‌كه‌م خانمه وه‌فای بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت له‌دوای ناوداربوونیشی.
شه‌زا حه‌سوون كه به ره‌گه‌ز عێراقییه و ته‌مه‌ن / 38 ساڵه/، له شاری دارولبه‌یزای مه‌غریب له دایك بووه. باوكی ڕۆژنامه‌وانه و دایكیشی مامۆستای مێژووه. زانكۆی له شاری ته‌نجه له كۆلیجی گه‌شته‌وه‌ریی ته‌واو كردووه. پاشان چووه‌ته فڕه‌نسا بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا و پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌غریب. له سه‌ره‌تادا له به‌رنامه‌ی "نجوم و نجوم" به‌شداریی كردووه و پله‌یه‌كی باشی وه‌رگرت و به‌رده‌وام بوو له گۆرانیگوتن. پاشان له به‌رنامه‌ی "سوپه‌ر ستاری عه‌ره‌ب" به‌شداریی كرد و تا پله‌ی دووه‌م ڕۆیشت. دواتر له به‌رنامه‌ی "ستار ئه‌كادیمی" توانی بگاته یه‌كه‌می ئه‌و به‌رنامه‌یه و له‌وه به‌دواوه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ناسرایه‌وه. خاوه‌نی ده‌یان گۆرانییه به زۆربه‌ی شێوه‌زاره‌كانی عه‌ره‌بی.