سه‌رۆكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌نگوین زیادی كردووه بۆ 500 تۆن، به‌ڵام داواكاری ناوخۆ پڕ ناكاته‌وه و پێویستمان به 750 تۆن هه‌یه.
عارف شێروانی سه‌رۆكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌نگوین زیادی كردووه و ساڵی راِبردوو نزیكه‌ی 200تۆن بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ 500 تۆن زیادی كردووه و خواستی ناوخۆی هه‌رێمیش پێویستی به750تۆن هه‌یه.
به‌هۆی رێگری په‌كه‌كه و بوونی ئه‌وان له ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌توانراوه خواستی ناوخۆ پڕبكرێته‌وه
ڕوونیشی كرده‌وه، به‌هۆی رێگری په‌كه‌كه و بوونی ئه‌وان له ناوچه شاخاوییه‌كان نه‌توانراوه خواستی ناوخۆ پڕبكرێته‌وه، چونكه چوار هه‌زار گوند چۆڵكراون و ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ترس ودڵه‌راوكێ لای هه‌نگه‌وانان هه‌یه.
سه‌رۆكی هه‌نگه‌وانانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێت و تۆپباران نه‌مێنێت ده‌توانن به‌رهه‌می هه‌نگوین بگه‌ینه ئاستی پێویست و بۆ ده‌ره‌وه‌ش هه‌نارده‌ی بكه‌ن، چونك هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه یه‌كه‌م وخواستی زۆری له‌سه‌ره له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵی زۆر هه‌یه گه‌شه‌ی زیاتر به به‌رهه‌می هه‌نگه‌وانان بدرێ له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم