به قه‌باره به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌ده‌بى دنیا داده‌نرێت، كه‌چى له ده‌ره‌وه‌ى خۆى به ده‌گمه‌ن ده‌خوێنرێته‌وه. به هه‌زاران شاعیرى هه‌یه، كه‌چى ره‌نگه نه‌ته‌وه‌كانى تر ته‌نیا 100 شاعیرى بناسن. ئه‌فسانه‌یه‌كى بۆ خۆى دروست كردووه و پێی وایه له لووتكه‌ى هه‌ست و نه‌ستى مرۆڤایه‌تیدایه، كه‌چى مرۆڤایه‌تى ده‌ستى بۆ نابات و وهریناگێڕێته سه‌ر زمانه زیندووه‌كانى دنیا. ئه‌مه ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بییه كه له ده‌ره‌وه دابڕاوه و له ناوخۆیش خۆى پف ده‌دات.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى مێژووى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى بكرێت و به ئه‌ده‌بى تر‌ى گه‌لان به‌راورد بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێ هیچ ئه‌ده‌بێك هێنده‌ی ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى لق و پۆپى لێ نابێته‌وه، هیچ ئه‌ده‌بێك نییه مێژووه‌كه‌ى هێنده درێژ و چڕ‌وپڕ بێت.
مێژووى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى به چه‌ندان ساڵ به‌ر له ئیسلام ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر وه‌ك مێژوونووسان قۆناغبه‌ندییان بۆ كردووه، به‌سه‌ر چه‌ند قۆناغێكى تر دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌وانیش: قۆناغى پێش ئیسلام كه به ئه‌ده‌بى جاهیلى ناو ده‌برێت و دواتر قۆتاغى سه‌ره‌تاى ئیسلام و ئینجا قۆناغه‌كانى ئهمهوى و عه‌باسى و سه‌ده تاریكه‌كان و سه‌ده نوێیه‌كان دێن.
جگه له‌مه، جۆره دابه‌شكردنێكى تر بۆ ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌ده‌بى رۆژهه‌ڵات و ئه‌ده‌بى رۆژئاوایه كه ئه‌وه‌ى دووه‌میان به مه‌غریبى عه‌ره‌بى ناو ده‌برێت. دواتریش ئه‌ده‌بى ئه‌نده‌لووسى دێت، ئه‌مه‌یش ئه‌و ئه‌ده‌به‌یه كه له كاتى "فهتحكارییهكهى" عه‌ره‌بى له ئه‌نده‌لووسه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه.
ئه‌مه ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بییه كه له ده‌ره‌وه دابڕاوه و له ناوخۆیش خۆى پف ده‌دات
وه‌ك له دابه‌شكردنى سه‌ره‌وه تێبینى ده‌كرێت و پێشتریش هه‌موو توێژه‌رانى مێژووى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى و رۆژهه‌ڵاتناسان هه‌ستیان پێ كردووه، دابه‌شكردنى ئه‌ده‌به‌كه به‌گوێره‌ى قۆناغه سیاسییه‌كان بووه، واته ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى به‌ر له هه‌موو شتێك كاریگه‌ر بووه به بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیاى عه‌ره‌بى، بۆیه ئه‌مه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌رى به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى تێكسته‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌ڵكو دواتر له نووسینه‌وه‌ى قۆناغه‌كانى ئه‌و ئه‌ده‌بیش كاریگه‌ریى هه‌بووه.
له رووى تێكست به سه‌تان و هه‌زاران هه‌ن، ره‌نگه زۆر له توێژه‌رانى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى هه‌بن نیوه‌ى زیاتر شاعیرانى عه‌ره‌ب نه‌زانن. جگه له‌مه‌یش شیعر ژانری زاڵه له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى، ته‌نانه‌ت خۆیان ده‌ڵێن "شیعرى دیوانى عه‌ره‌به" به‌و واتایه‌ى كۆكراوه‌ى كولتوور و بیركردنه‌وه‌ى عه‌ره‌به.
مه‌به‌سته شیعرییه‌كانى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى زۆرجار سنووردار بووه، وه‌ك قاڵبێك پێشتر ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى دواتر بوون به مسوڵمان، به‌و قاڵبانهى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى كاریگه‌ر بوون. مه‌به‌سته شیعرییه‌كانیش بریتین له ستایشتكردن، وه‌سف، داشۆرین، مه‌ینۆشى، غهزهلخوانى، ئه‌ده‌بى جه‌نگ.
ئه‌م قاڵبانه ناڕاسته‌وخۆ شاعیرى پابه‌ند كردووه به‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى تواناى شیعریى خۆى ده‌ربخات، هه‌موو مه‌به‌سته‌كان تاقى بكاته‌وه و شیعریان بۆ بنووسێ، زۆرجار له ڕواڵه‌تدا شیعرى جوانیان نووسیوه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا دوور بووه له خۆیان. ئه‌مه‌یش دووفاقى ئه‌وانى نیشان داوه و وایكردووه ئه‌ده‌به‌كه به ئه‌ده‌بێكى ساخته له هه‌ست، وه‌سف بكرێت.
دیارده‌یه‌كى تر‌ى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى به‌تایبه‌ت شیعر و تێكسته كۆنه‌كانى كه له "په‌خشان"دا خۆ ده‌نوێنن، ئه‌وه‌یه زۆر به كه‌مى ده‌خرێنه سه‌ر زمانه‌كانى تر، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێ زۆر له تێكسته‌كانى به "نه‌خوێنراو"ه وه‌سف بكرێن. به‌و مانایه‌ى گه‌لانى تر لێى شاره‌زا نین و ته‌نانه‌ت بایه‌خیشى پێ ناده‌ن.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ى بۆ كرا، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ى له بوارى ئه‌و ئه‌ده‌به توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، فریاى ئه‌وه ناكه‌ون زۆرینه‌ى ناوه‌كانى بزانن.
به‌هۆى ئه‌و چه‌ند تێبینییه‌ى سه‌ره‌وه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ عه‌ره‌ب بۆ ئه‌ده‌به‌كه‌ى خۆیان له ناو خۆیاندا چ ئه‌فسانه‌یه‌كیان دروست كردووه و چه‌نده به مه‌زنى ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌و مه‌زنییه زۆرجار بووه‌ته بارێك، رێگرى له‌وه ده‌كات كولتوور و بیركردنه‌وه‌ى عه‌ره‌ب خۆی پێش بكه‌وێت.
جیا له‌وه‌یش، ئه‌و تێبینییانه‌ى سه‌ره‌وه پێشه‌كی و پێناسه‌یه‌كى خێرا و باش ده‌بن بۆ ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى كه گرنگترین كتێبى ره‌خنه‌یى له‌سه‌ر نووسراوه به‌ناوى "ئه‌فسانه‌ى ئه‌ده‌بى باڵا".
ئه‌و كتێبه له په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵناسى به‌ناوبانگى عێراقى عه‌لى وه‌ردی نووسراوه، بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌یش به بۆچوونه بوێرییهكانیهوه، هه‌رایه‌كى گه‌وره‌ى دروست كردووه كه تا ئێسته‌یش كاریگه‌رى ماوه و بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له‌و ئه‌ده‌به زه‌به‌لاحه‌ى مرۆڤایه‌تى كه زۆرجار به "بێكهڵك" وه‌سف ده‌كرێت، به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌كى نوێى ئه‌ده‌به‌وه سه‌یر بكرێت.
عه‌لى وه‌ردى كه دوو كتێب و چه‌ند وتارێكى ره‌خنه‌یى بڵاو ده‌كاته‌وه، چه‌ند نووسه‌رێكیش وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه، هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كان له سنوورى ره‌خنه و نووسین ناوه‌ستن، به‌ڵكو ده‌گه‌نه ئاستى تۆمه‌تباركردنى كۆمه‌ڵایه‌تى و هێرشكردنه سه‌ر وه‌ردى.
یه‌كێك له نووسه‌ره‌كان به ناوى عه‌بدولڕه‌زاق محێدین كه مامۆستاى زانكۆ بووه و پسپۆڕى له ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بی هه‌یه، به هێمنى وه‌ڵامى عه‌لى وه‌ردى داوه‌ته‌وه، وه‌ردیش له‌م كتێبه‌دا وه‌ڵامى ده‌داته‌وه.
له سه‌ره‌تاى كتێبه‌كه‌دا له شه‌ش وتاردا كۆى بۆچوونه‌كانى عهبدولڕهزاقى داناوه، دواتریش بۆچوونه‌كانى خۆى له 32 به‌ش داناوه كه هه‌ر یه‌كێكیانى ناو ناوه وتار.
عه‌لى وه‌ردى له كۆى ئه‌و وتارانه تاوتوێى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ ده‌كات، له‌وانه "شیعر و ئیسلام"، "هه‌ڵوێستى پێغه‌مبه‌ر له‌سه‌ر شیعر"، "شیعر و لادانى سێكسى له‌لاى عه‌ره‌ب"، "شاعیربوونى عه‌ره‌ب"، كێشه زمانهوانییهكانى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌ب وه‌ك كاریگه‌ربوونى شیعر به لۆجیكى ئه‌رستۆ و رستهسازى كۆن، "زانستى نه‌حو"ى عه‌ره‌بى. هه‌روه‌ها به‌شێكى ته‌رخان كردووه به ناوى "چه‌مكى ئه‌ده‌بى باڵا".
ره‌نگه نه‌توانین لێره‌دا ته‌واوى بۆچوونه‌كانى عه‌لى وه‌ردى له‌سه‌ر ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى بخه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵام ده‌كرێ به چه‌ندان تێبینى پوختى بكه‌ینه‌وه. به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بكرێت كه به‌م كتێبه ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى ده‌چێته قۆناغێكى تره‌وه، چونكه ئه‌و میتۆده‌ى عه‌لى وه‌ردى له خوێندنه‌وه‌ى بۆ ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى پێڕه‌وى ده‌كات، میتۆدێكه بنه‌ماكانى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵناسى ده‌وه‌ستێ. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ره‌خنه‌كه‌ى زیندووتر بێت له‌و ده‌قانه‌ى كه ته‌نیا ستایشى ئه‌ده‌به‌كه‌یان كردووه.
دواتر عه‌لى وردى كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕى له‌و ئه‌ده‌به‌دا ده‌دۆزێته‌وه و پێی وایه ئه‌و كهموكوڕییانهن وا ده‌كه‌ن ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى نه‌توانێ سنوورى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ببه‌زێنێ و بۆ نێونه‌ته‌وه‌یى بپه‌ڕێته‌وه. یه‌كێك له‌و كێشانه ئهدهبهكهیش ئه‌ده‌بى ده‌سه‌ڵاتدارانه، واته ئه‌ده‌بێكه له ستایشى پیاوانى ده‌سه‌ڵات و خۆشگوزه‌ران بووه، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش "ستایش" گرنگترین مه‌به‌سته شیعرییه‌كانى عه‌ره‌ب بووه.
سه‌ردارانى عه‌ره‌ب، له كۆندا به پاره‌ى نه‌ته‌وه‌كه و خه‌ڵكى خۆیان، هانى شاعیریان داوه به شان و باڵایان هه‌ڵبده‌ن و وه‌ك پاداشت پاره و زێڕیان به‌سه‌ر شاعیره‌كاندا رشتووه. به‌و شێوه‌یه ئه‌ده‌به‌كه له‌ژێر سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى سته‌مكار گه‌شه ده‌كات و په‌روه‌رده ده‌بێت، بۆیه دوور ده‌بێت له مه‌ینه‌تى خه‌ڵكه‌كه، كاتێكیش دوور ده‌بێت له خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى، ئه‌وا پێوه‌ندى به هه‌ست و نه‌ستى مرۆڤایه‌تییه‌وه نابێت.
عه‌لى وه‌ردى وه‌ك پێشتریش له نووسینه‌كانى به‌ر له‌م كتێبه‌ى باسى چینى خۆشگوزه‌رانى عه‌ره‌بى كردووه كه چۆن به سته‌م كاریگه‌ریى خۆیان به‌سه‌ر كولتوورى عه‌ره‌بى جێهێشتووه، وه‌ك ئه‌و باسى ده‌كات له به‌دبه‌ختى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ئێسته‌یش كه‌سانێك هه‌ن ستایشى ئه‌و كولتوور و ئه‌ده‌به ده‌كه‌ن.
خاڵێكى تر كه زۆر ناڕه‌زایى لێ كه‌وته‌وه، ورووژاندنى لادانى سێكسى بوو له ئه‌ده‌بى عهرهببدا، چونكه له شیعره كۆنه‌كانى عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى عه‌باسى، زۆر تێكستى تێدایه مه‌یلى "ههتیوبازى" شاعیرانى عه‌ره‌ب ده‌رده‌خات، زیاتریش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رزه‌كارانه بووه كه له ئه‌ده‌به‌كه‌دا به "غیلمان" ده‌ناسرێن.
لێره‌وه عه‌لى وه‌ردى ده‌رگه‌ى بابه‌تێكى تر‌ى كرده‌وه كه زۆر كه‌س بوێرى نییه باسى بكات و ره‌خنه‌ى لێ بگرێت، كه‌چى به‌وپه‌ڕى بێباكى بۆ ئه‌ده‌بیش په‌ڕیوه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌یش لادانى سێكسییه لاى عه‌ره‌ب.
به بڕواى وه‌ردى، لادانى سێكسى به‌هۆى ئه‌و دابڕانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بى له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز دروستى كردووه.
له‌م دوو تێبینییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت عه‌لى وه‌ردى چه‌نده له ڕوانگه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌یرى ئه‌ده‌به‌كه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌یش ماناى ئه‌وه نییه لایه‌نى زمانه‌وانیى فه‌رامۆش بكات، به‌ر له هه‌موو شتێك عه‌لى وه‌ردى پێی وایه به‌ڵاى گه‌وره‌ى شیعرى عه‌ره‌بى له كۆندا و ته‌نانه‌ت تا ناوه‌ڕاستى سه‌ده‌ى بیسته‌م، ئه‌وه بووه كه زۆر پابه‌ندى كێش و سه‌روا بووه.
شاعیرى باش به پێوه‌ره‌كانى ره‌خنه‌ى كۆنى عه‌ره‌بى، ئه‌وه بووه كه وشه‌ى به‌رز و بریقه‌دار به‌كار بهێنێت و تا ده‌توانێ خۆى له زمانى خه‌ڵك به دوور بگرێت، ته‌نانه‌ت زمانى خه‌ڵك به "زمانى بازاڕ" وه‌سف كراوه.
عه‌لى وه‌ردى له چه‌ندان به‌شى كتێبه‌كه‌یدا له كێشه‌كانى رستهسازى و رهوانێبێژى ورد ده‌بێته‌وه و پێی وایه شیعرى عه‌ره‌بى زۆر له ره‌وانبێژى و رستهسازییهكهى قاڵ بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بخرێته سه‌ر زمانێكى تر، گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى نامێنێ.
عه‌لى وه‌ردى پێی وایه، له كه‌شێكى وه‌ها و به زمانێكى وه‌ها كاتێك شیعرێك ده‌نووسرێت، ئه‌وا شاعیره‌كانى لووتبه‌رز ده‌بن و وه‌ك "ئاژه‌ڵ" به قێزه‌ونى سه‌یرى خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له مه‌ینه‌تییان ناگه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌ده‌بى نوێ كه جوانترین تێكسته‌كانى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى فه‌رامۆشكراو و رووت و ره‌جاڵ ده‌رده‌كه‌وێت و بۆ چه‌ندان زمانى زیندووى دنیا دێنه وه‌رگێڕان.