سه‌ره‌ڕای هۆشداری و سزاكانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، توركیا ده‌ستی به پرۆسه‌كانی هه‌ڵكۆڵین بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له كێڵگه‌كانی كه‌ناراوی ئاواه‌كانی قوبڕس كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌نكه‌ره به نیاز بوو ئه‌و پرۆسه‌یه دوا بخات، به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌ركۆماری
توركیا ڕای گه‌یاند، كه كه‌شتی "فاتح" بۆ هه‌ڵكۆڵین له كێڵگه نه‌وت و گازییه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی باكوری قوبڕس ده‌ستی به كاركردن كردووه و خه‌ریكی لێدانی بیره نه‌وته.
ئاماژه‌ی دا، هاوكات كه‌شتی یاوزیش ده‌چێته ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی هه‌ڵكۆڵین و ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له‌و ناوچه‌یه خێراتر بكرێن و هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه به چڕی كار ده‌كه‌ن، تا نه‌وت و گاز له‌و ناوچانه به‌رهه‌م بهێنن.
توركیا گوێ به سزاكانی ئه‌وروپا نادات
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی توركیا له كاتێكدایه دووشه‌می ڕابردوو ئه‌نجوومه‌نی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هۆشداری توندی به ئه‌نكه‌ره دا، به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی قوبڕس، هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی له پرۆسه‌ی گه‌ڕان و هه‌ڵكۆڵین له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن، به توندی سزایان ده‌دات و ده‌یانخاته لیستی ڕه‌شه‌وه.
پێشتریش ئه‌وروپا نزیكه‌ی 100 ملیۆن یۆرۆی له هاوكارییه‌كانی بۆ توركیا وه‌ستاند و ئه‌و پاره‌یه‌ی ڕاده‌ستی ئه‌نكه‌ره نه‌كرد، داوای كرد كه توركیا ده‌سبه‌رداری گه‌ڕان و پكشنین له كه‌ناراوه‌كانی قوبڕس بێ، به پێچه‌وانه‌وه سزاكان زۆر قورس‌تر ده‌كرێن.