به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ڕای گه‌یاند، به‌هۆی ته‌رخانكردنی پاره له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌ستمان به نۆژه‌نكردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ڕێ و بانه‌كانی سلێمانی كردووه و به گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌یش كه دامانڕشتووه له چواری ساڵی داهاتوو ته‌واوی شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.
ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی بۆ پرۆژه‌كانمان ته‌رخان كرد، ده‌ستمان كردووه به نوێكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و به‌شێكیان نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوبووه و ئه‌وانه‌ی تریش كاركردن تێیدا به‌رده‌وامه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت پاره‌ی بۆ ته‌رخان كردووین سه‌رجه‌م ڕێگاكانی سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه
زیاتر گوتی، به‌و پاره‌یه‌ی كه حكوومه‌ت بۆی ته‌رخان كردووین، توانیویمانه ڕێگاكانی وارماوه بۆ ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ربه‌ندیخان بۆ كه‌لار و دووكان بۆ سلێمانی، تاسڵوجه بۆ چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ندان ڕێی تر نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانی ئه‌و ڕێیانه چاك بكه‌ین.
ئاماژه‌ی دا، توانراوه 70%ی ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كییانه نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه و به گوێره‌ی پلانهكهیشمان به‌رده‌وام ده‌بین له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان، له ماوه‌ی چوار ساڵ ته‌واوی ڕێگاكان نۆژه‌ن ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و پلانه‌مان دانابوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه نه‌توانرا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێسته حكوومه‌ت پاره‌ی بۆ ته‌رخان كردووین و ته‌واوی پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ "وشه" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی گوتی، زۆربه‌ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان گرفت و تێكچوونی زۆریان تێدا دروست ببوو و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆمان دابین كراوه، تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌توانین 15%ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی.