به‌پێی به‌دواداچوونی وردی "وشه" ڕفاندن بۆته چه‌كێكی تر بۆ كۆتایی هێنان به خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا كه پێی ناوه‌ته 45 هه‌مین ڕۆژییه‌وه، هاوكات په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ میلشیاكان ڕاده‌كێشێت.
خۆپێشاندانه‌كان دژی ویست و خواستی ئه‌وانه
سه‌بتی مه‌نده‌لاوی، به‌رپرسی باڵای حزبی شیوعی عێراقی له سنووری مه‌نده‌لی، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، گروپی میلشیایی له نێو خۆپێشانده‌راندا له به‌غدا بڵاوه‌یان پێ كراوه و چالاكێكی دیارى ئه‌وانیان ڕفاندووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له میلشیاكان به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن خوێندنه‌وه‌یان وایه خۆپێشاندانه‌كان دژی ویست و خواستی ئه‌وانه.
ئیبراهیم محه‌مه‌د، چالاكی مه‌ده‌نی، له خۆپێشاندانه‌كانی به‌غدا، بۆ "وشه" پێداگری كرد، ڕفاندن له نێو ڕیزی خۆپێشانده‌ران دووه‌م چه‌كێكی تری ده‌ستی ئه‌وانه‌یه كه كارده‌كه‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان.
ڕوونیشی كرده‌وه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ ڕفاندنی له‌ڕیزی خۆپێشانده‌ران ده‌ستی پێ كردووه.
به‌هۆی گۆڕانكاری له پۆستی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی كه لیوا سه‌عه‌د موعه‌ن له‌و پۆسته نه‌ماوه، "وشه" ئه‌فسه‌رێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی دواند له به‌غدا به‌ناوی ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، به‌ڵام به هۆكاری ته‌ناهی نه‌ویست ناوی یه‌كه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ، بۆ "وشه" گوتی، ڕفاندن بۆ ته‌مایه‌ی ترس و نه‌مانی متمانه له نێوان هێزه‌كانی سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و حه‌شدی شه‌عبی.
زیاتر گوتى، وه‌ك ڕێ‌و شوێنێكی ته‌ناهی سه‌ره‌تا شه‌وان ڕێ و شوێنی توند ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی خۆپێشانده‌ران، چونكه هه‌ندێكیان له نزیكی چێشتخانه‌ى توركی گه‌وره ده‌مێننه‌وه.
ماوه‌ی 45 ڕۆژه خۆپێشاندان له عێراق به‌رده‌وامه و هه‌وڵێك هه‌یه پاش گازی فرمێسك ڕژیى له ڕێگه‌ی ڕفاندنه‌وه كۆتایی پێ بهێنرێت، بۆیه تا ئێسته پێنج كه‌س ڕفێنراوه كه یه‌كێكیان ژنه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی