یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له عێراق ماوه‌یه‌كه ته‌واوی گفتوگۆی سیاسییه‌كانی عێراقی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و بڕیاره پرۆژه یاسایه‌كی تر ئاماده بكرێ و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پێڕه‌و بكرێ، ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوان لایه‌نه سیاسییه جیا جیاكانی عێراقه و ده‌یانه‌وێ ئێسته به‌هۆی فشاری خۆپێشاندانه‌كان هه‌ر لایه‌ك و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسا نوێكه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراق بڵاو بووه‌ته‌وه، له یاسا نوێكه عێراق به‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی بچووك بچووك دابه‌ش ده‌كرێ، نه‌ك ته‌نیا پارێزگاكان، به‌ڵكوو شارۆكه‌كانیش بازنه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌بێت، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سیسته‌می پێشووه كه ته‌واوی عێراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو.
عه‌بدولره‌حمان مه‌شهه‌دانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن بۆ "العربی الجدید" گوتی، سه‌ركۆمار ده‌یه‌وێ پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ دابڕێژرێ و ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێ، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش به خێرایی ده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شیك له جێبه‌جێكردنی داواكانی خۆپێشانده‌ران بهێنرێته دی، له پرۆژه یاساكه سێ یاسا كورت ده‌كرێته‌وه و له یه‌ك یاسای گشتگیر كۆ ده‌كرێنه‌وه، كه یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕه‌شنووسی یاساكه بنووسنه‌وه
زیاتر
گوتی، له پرۆژه یاساكه هاتووه، كه حه‌وت كۆمیسیاره‌كه‌ی ئێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌درێنه دادگایی و به ته‌واویش كۆمسیۆن هه‌ڵده‌وشێنرێته‌وه و به گوێره‌ی میكانیزمی نوێی ناو یاساكه دووباره كۆمسیۆن داده‌مه‌زرێنرێته‌وه و هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن دادوه‌رێك ده‌بێته سه‌رۆكی لقی كۆمسیۆن تێیدا و سه‌رپه‌رشتی كاروباری هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید" گوتی، په‌رله‌مان پێشوازی له پرۆژه یاساكه ده‌كات، به‌ڵام به وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و حكوومه‌تیش ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه بخه‌نه ڕوو، بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆری پێ ده‌چێ، چونكه دووباره پێویستی به ڕێكخستنه‌وه و ڕازیكردنی فراكسیۆنه گه‌وره‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێت.