بڕیارە ڕۆژی پێنجشەم و هەینی ئەو هەفتەیە سەندیكای پارێزەران كۆنگرەی ببەستێت و داهات و خەرجی ساڵی 2020ـی دیاری كردووە.
ئەمڕۆ شەموو 16ـی تشرینی دووەم، بەپێی بەرنامەی كۆنگرەی شەشەمی سەندیكای پارێزەرانی كوردستان ئاشكرا كراوە، بودجەی خەمڵێندراوی ساڵی 2020ـی سەندیكا بریتییە لە حەوت ملیار و 495 ملیۆن دینار.
بڕی پارەی ماوە بریتییە لە دوو ملیار و 221 ملیۆن دینار
ڕوون كراوەتەوە، خەرجییەكانی سەندیكا بە بڕی پێنج ملیار و 184 ملیۆن دینار دیاری كراوە و بڕی پارەی ماوە بریتییە لە دوو ملیار و 221 ملیۆن دینار.
سەندیكا لە بەشێكی بەرنامەی كارەكانی پێشنیاری كردووە بۆ ئەو پارێزەرانەی هاوسەرگیری دەكەن بڕی یەك ملیۆن دیناریان پێ بدرێت و ئەگەر ژن و پیاو پارێزەر بوون هەریەكی بڕی ملیۆنێك دیناریان پێ بدرێت.
بریارە ڕۆژی پێنجشەم و هەینی ئەو هەفتەیە كۆنگرەی شەشەمی پارێزەران ئەنجام بدرێت و ستافێكی نوێ بۆ سەرۆكایەتی كردنی سەندیكا هەڵبژێردرێن.