سەرمایەكی تووش ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

:: AM:10:11:16/11/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سەرمایەكی تووش ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرمی دەچێتە ژێر سفر.

ئەمڕۆ شەموو 16ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە ئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەیەستۆی سیبریا بۆ سەر هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرمی دادەبەزێت.
 
لە ناوچە شاخاوییەكان سنوورییەكان دەگاتە ژێر سفر
كەشناسی ئاشكرای كردووە، پلەی گەرمی شارەكان سێ‌ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە ناوچە شاخاوییەكان سنوورییەكان دەگاتە ژێر سفر.

ئاشكرا كراوە، خێرایی با لە هەندێك كات و شوێندا چالاك دەبێت و بۆ سەرووی 35 كیلۆمەتر لە سەعاتێك بەتایبەت لە سلێمانی و ناوچەی گەرمیان.

ئەو بڵاوكراوەیەی كەشناسی هەرێمی كوردستان بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ تا دووشەم و پێشبینی كراوە.





وشە - رامیار جەواد