دوای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه پڕوپاگه‌نده‌ی مردنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب "عادل ئیمام" بڵاو بووه‌وه، پێگه‌ی هونه‌ریی "
فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه، نوێترین وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ریدا نووسیویه‌تی "حی یرزق"، واته له ژیاندایه.
نزا بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دنیای ئێمه‌یان به‌جێهێشت
به‌پێی پێگه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه كوڕه‌كه‌ی عادل ئیمام "محه‌مه‌د ئیمام" له ئینسته‌گرامدا نووسیبووی "نزا بۆ ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه دنیای ئێمه‌یان به‌جێهێشت". تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌لیان زانی و پڕوپاگه‌نده‌ی مردنی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمامیان بڵاو كرده‌وه. "فه‌رفیش"یش هه‌واڵه‌كه‌ی به نوێترین وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به درۆ خسته‌وه.
پێگه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئیمام كه سیناریۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یخوێنێته‌وه، نوێترین وێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه له‌م رۆژانه بۆ گیراوه، سیناریۆكه‌یش هی درامای "فالنتینۆ"یه و ئیمام خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی دوا رۆڵی خۆیه‌تی له دراماكه كه بڕیاره ئه‌و درامایه له ره‌مه‌زانی داهاتوو پێشان بدرێت.
پێشتر نه‌قیبی سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر ئه‌شره‌ف زه‌كی رای گه‌یاندبوو، هه‌ركه‌سێك به‌ناوی ئه‌وه‌وه هه‌واڵێك له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندانه‌وه رابگه‌یه‌نێ، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات. مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو پێشتر كه‌سانێك هه‌بوون به‌ناوی ئه‌وه‌وه مردنی هونه‌رمه‌ندانیان راگه‌یاندووه كه هه‌واڵه‌كه درۆ بووه.
عادل ئیمام له ساڵی 1940 له شاری مه‌نسووره‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری هه‌ژمار ده‌كرێت كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدیی زۆر ناودار ده‌رده‌كه‌وێت. كۆلیجی كشتوكاڵی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. له ساڵی 1962 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی میسر و هه‌ر له‌وێوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی مامناوه‌ندیی ده‌بینی، به‌ڵام له ساڵی 1971دا به شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدی ئاماژه‌ی پێ ده‌درا كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن مسته‌فا، سه‌عید ساڵح و یوونس شه‌له‌بی، نواندنی كرد، به‌دوایدا له ساڵی 1975 شانۆگه‌ریی "شاهد مشافش حاجه"ی پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردن.
له‌دوای ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌دا، ئیمام چه‌ندان شانۆگه‌ریی زۆر ناودار و فیلمی پڕۆفیشناڵی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد كه تا ئێسته‌یش كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، كه‌چی فیلمه‌كانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. عادل ئیمام جیا له خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی بیانییه كه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.