چواله‌ بكه‌ به‌ خووی ڕۆژانه‌ت

:: PM:10:24:16/11/2019 ‌

ڕۆژ بە ڕۆژ توێژەران سوودی نوێی باوی دەدۆزنەوە، بەپێی دوا ڕاپۆرتی تەندروستی خۆراكیش لەسەری، هەر كەس ڕۆژی حەوت دەنك باوی بخوات، تووشی نەخۆشییەكانی دڵ نابێت هەرگیز.

چوالە بە تەڕییە و كە وشك دەبێتەوە پێی دەگوترێ باوی، لە هەندێ شوێنی كوردستانیش بەبێ جیاكردنەوە یان بە هەردووكی دەڵێن چوالە یان بە هەردووكی دەڵێن باوی، ئەوەی ئێمە لێرە مەبەستمانە، باوییە واتە چوالەی وشك كە  بە شێوەیەكی بەرچاو دژی كرداری ئۆكسانی كۆلیستیرۆلی خراپ دەوەستێت كە دەبێتە هۆی نیشتنی كۆلیستیرۆل لە بەرزبوونەوەی سەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا واتە رەقبوونی خوێنبەرەكان.

باوی بە یەکێک لە دەوڵەمەنترین خۆراکە ڕووەکییەکان هەژمار دەکرێ

باوی بڕێكی باشی ڤیتامین E لەخۆ دەگرێت كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، هەروەها پۆلیفینۆلیكەكان و بەتایبەتی ڤلاڤۆنیۆیدەكان Flavonoids مادەی دژەئۆكسانن و بە گرنگترین پێكهاتەی باوی هەژمار دەكرێن.

خواردنی بڕێكی كەمی باوی ئامانجەكە ناپێكێت، بەڵكو حەوت دەنگ باوی رۆژانە سوودە تەندروستییەكەی دەبەخشێت و نایەڵێ تووشی نەخۆشییەكانی دڵ ببیت.
باوی سەرەڕای ئەوەی كە كۆلیستیرۆلی گشتی دادەبەزێنێت بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بە رێژەی 9% لە ماوەی یەك مانگدا، هەستی تێربوونیش زیاتر دەكات، هەروەها ریشال لە تفرەكەیدایە، بۆیە باش نییە كە باوی سپی بكرێت. 

ئەگەر باوی نەبوو، هەریەك لە گوێز، كازۆ، فستق، ماسی، دەتوانن تا ڕادەیەك جێی بگرنەوە، وەرزشیش بە هەمان شێوە. 

باوی رێژەیەكی باشی لە مادە فایتۆستیرۆلەكانیان ستیرۆلە رووەكییەكان تێدایە كە لە چەندان بەروبوومی رووەكیدان و لە رووی پێكهاتنی كیمیایییەوە زۆر لە كۆلیستیرۆل دەچن و ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنن و یارمەتی بەرگری لەش دەدەن، پاشان ئەگەری تووشبوون بە چەندین شێرپەنجە كەم دەكەنەوە.



وشە - كوردۆ شابان