ئەمڕۆ هاوسەرەكەی سێوان دادگایی دەكرێت

:: AM:08:18:17/11/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ هاوسەری سێوان قادر دادگایی بكرێت و خانەوادەكەشی داوا دەكەن چالاكوانان و هاووڵاتییان لە دادگا ئامادەبن.

بڕیارە یەكەمین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوە بچێت 
ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی تشرینی دووەم، بڕیارە یەكەمین دادگایی كەیسی سێوان قادر بەڕێوە بچێت بەپێی بانگێشتنامەیەكی خانەوادەی سێوان قادر داوا لە چالاكوانان و هاووڵاتییان دەكەن لە دادگاییەكە ئامادەبن.

خانەوادەی سێوان ئاشكرایان كردووە، لە ژێر ناونیشنانی پرۆژەی ژن ژیانە مەیكوژە بانگهێشتان ئەكەین بۆ ئامادەبوون لە پرۆسەی دادگایی كردنەكەدا ، بۆ  هەموو ڕێكخراوەكانی ژنان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و چالاكەوانانی ژنان و چالاكەوانانی مەدەنی و پارێزەران و میدیاكاران و هەموو ئەو هاووڵاتییانەی ئاگەداری ئەو دۆسیەن.

شەوی یەكشەم 16ی كانوونی یەكەم/ دیسێمبەر، لە گەڕەكی ئاسوودەی شارۆكەی چەمچەماڵ/ دەكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی/ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، بەهۆیەوە سێ منداڵ بە ناوەكانی دارین، لارین و دەروون، كە تەمەنیان لە نێوان یەك بۆ پێنج ساڵ دەبوو، سووتان و دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا، بەڵام سێوانی دایكیان 90%ی جەستەی سووتا و ڕۆژی 24ی ئەم مانگە گیانی لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد