لە هەولێر خۆپێشاندان دژی عێراق ئەنجام دەدرێت

:: AM:09:11:17/11/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر لە خاوەن كۆمپانیاكانی كەلوپەلی كارەبایی دژی حكوومەتی عێراق خۆپێشاندان ئەنجام بدەن، ئەوەیش بەهۆی گۆڕانكاری و زیادكردنی نرخی گومرگی.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی تشرینی دووەم ساڵح محەمەد خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیاكانی هاورده‌ى کەلوپەلی كارەبایی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، عێراق نرخی گومرگی كەلوپەلی كارەبای زۆر زیاد كردووە لە كاتێكدا ئەو كەلوپەلانە هیچی لە عێراق بەرهەمی بەرانبەری نییە.

100 كۆمپانیا لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی گردبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین 
ئەو خاوەن كۆمپانیایە گوتی، بەنوێنەرایەتی 100 كۆمپانیا لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی گردبوونەوەیەك ئەنجام دەدەین و یاداشتێكی نارەزایی لەبارەی بڕیاری حكوومەتی بەغدا لەسەر زیادكردنی نرخی گومركی كەلوپەلی كارەبایی دەدەینە لقی هەولێر ی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان. 

باسی لەوەش كرد، حكوومەتی عێراق ئامانجی لەو زیادكردنی نرخی گومرگییە تەنیا سزادانی كۆمپانیا كوردییەكان و ڕێ خۆشكردن بۆ كۆمپانیا ئێرانییەكان لە عێراق تا بەرهەمی ئێرانی لە بازاڕ كڕیار پەیدا بكات.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق باجی گومگری وەك یەك دەبێت و لە ڕێی داتابەیسێكی ئەلیكترۆنی ئەنجام دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد