له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه به‌هۆی خیانه‌تی باڵێكی ناو یه‌كێتییه‌وه رووی دا و زیاد لە 51٪ی خاكی كوردستان كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیا شیعه‌كان، ئێسته یه‌كێتی ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنانه و كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی به‌شێك له‌و ناوچانه له خانه‌قین به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆنفرانسی کۆمیتەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە گەرمیان بەڕێوە دەچێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، خه‌لیل خوداداد ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قین و به‌رپرسی كۆمیته‌ی گوڵاڵه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی خانه‌قین ده‌ستی پێ كردووه .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كان به‌شێكی دوێنێ به‌ڕێوه چووه و به‌شێكی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
"هه‌ندێك له كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی هه‌شت، له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه یان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان وه‌ك پێشتر ده‌ستكراوه نین، بۆیه رێكخستنه‌كانی قه‌ره‌ته‌په له كوڵه‌جۆ كۆنفرانس ده‌كه‌ن و كۆمیته‌كانی جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی له خانه‌قین كۆنفرانس ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه تا ئێسته كۆمیته‌كانی قه‌ره‌ته‌په و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانیان و ته‌نیا كۆمیته‌ی مه‌نده‌لی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌نده‌لی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كێبه‌ركێیه‌كی توند له سنووری خانه‌قین هه‌یه و هه‌وڵی ده‌رچوونی كه‌سانی نزیك له باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو ئه‌و حزبه ده‌درێت له كۆنفرانسه‌كان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی