لێپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ناوی حزبه‌كه‌یه‌وه، داوا له خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات له خۆپێشاندانه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆ له توندوتیژی بپارێزن.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه درێژه به خه‌باته‌كه‌تان بده‌ن
مسته‌فا هیجری لیپرسراوی گشتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگی به‌رزی بێزاریتان له ڕژێمی دژی گه‌لی كۆماری ئیسلامی كه هاوارێكی حه‌قخوازانه‌یه، تێكه‌ڵ به ده‌نگی خه‌ڵكی تووڕه‌ی ئێران، بوو به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كانی هه‌موو دنیا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌رچه‌ند گوێچكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێم له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا، له ئاست داخوازه‌كانی ئێوه كه‌ڕ بووه و له قسه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌تا ئێسته‌ش ده‌نگی ئێوه‌یان نه‌بیستووه، به‌و حاڵه‌شه‌وه به یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگییه‌وه، ژن و پیاو، به هه‌موو چین و توێژێكه‌وه شانبه‌شانی یه‌كتر له مانگرتن و ڕێپێوانهكانتان به‌رده‌وام بن و داخوازییه‌كانی خۆتان هاوار بكه‌ن.
لێپرسراوی گشتی به‌ناوی حزبه‌كه‌یه‌وه داوا له خه‌ڵكی ده‌كات، تكایه له‌و به‌رخۆدانه‌دا، له توندوتیژی خۆبپارێزن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه درێژه به خه‌باته‌كه‌تان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رژێم به‌هانه‌ی بۆ سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی زیاتر ده‌ست نه‌كه‌وێت.
"هه‌موو خه‌ڵكی دنیا پشتیوانتانه، ده‌نگمان له‌گه‌ڵ ده‌نگتانه و دڵمان له لاتانه". له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مسته‌فا هیجری دا وا نووسراوه.
لێپرسراوی گشتی حدكا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی شار ده‌كه‌م و ساڕێژبوونه‌وه‌ی برینی برینداره‌كان به ئاوات ده‌خوازم.
رۆژی هه‌ینی به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین له ئێران خۆپێشاندان له گه‌وره شاره‌كاندا ده‌ستی پێ كرد و دۆینێ شه‌موو له سێ پارێزگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد، چه‌كدارانی رژێمی ئێران به توندوتیژی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكیان دایه‌وه و تا ئێسته زیاتر له 20 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی تر بریندار بوون.