ڕێنوێنی بۆ لۆگۆی تاكسییەكان بڵاو كرایەوە

:: PM:01:08:17/11/2019 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی گواستنەوەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ لێدانی لۆگۆ لە تاكسییەكان دەست پێ‌ دەكات و پێویستە شوفێران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی شارەكانیان بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی تشرینی دووەم، سەڵاح جەوهەر بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئەمڕۆ پڕۆژەی لێدانی لۆگۆ و رەنگی تایبەتی تاكسی شارەكان دەست پێ‌ دەكات.

بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەرێمی كوردستان گوتی، پێویستە شۆفێران سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی پارێزگاكانیان بكەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی تایبەت و دەستكردن بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە بكەن.

ئاشكرای كرد، ڕەنگی تاكسی شارەكان وەك جارانە و تاكسی هەولێر لەزگەی رەنگ سوور و تاكسی سلێمانی لەزگەی رەنگ شین و تاكسی دهۆك لەزگەی رەنگی رەش دەبێت، تاكسی دەرەوەی سەنتەری شارەكان لەزگەی رەنگی قاوەیی دەبێت.

لە فلتەری بایۆمەتری وردبینی بۆ ناوەكان دەكرێتەوە و ئەگەر دەرچوو، دەچێتە ئاسایشی ناوچەكە
باسی لەوەش كرد، ئەو فۆرمە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆ و لە فلتەری بایۆمەتری وردبینی بۆ ناوەكان دەكرێتەوە و ئەگەر دەرچوو، دەچێتە ئاسایشی ناوچەكە و پۆلیسی بەڵگەی تاوان، ئەگەر پێشینەی تاوان نەبوو، ئەوا لۆگۆی تایبەتی پێ دەدرێت.



وشە - رامیار جەواد