دوای یه‌كساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كه‌یسی سووتانی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م دانیشتنی دادگا له دادگای یه‌كی تاوانه‌كانی سلێمانی به‌ڕێوه چوو و پارێزه‌ری سێوانیش ده‌ڵێت، دادگاییه‌كه به باشی به‌ڕێوه چوو.
گوتەی کەسوکاری سێوان وەرگیرا و دادوەر دانیشتنەکەی هەڵگرت بۆ کاتێکی تر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، بنار عادل نادر پارێزه‌ری كه‌یسی سێوان قادر و منداڵه‌كانی به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م دادگایی كه‌یسی سووتانی سێوان قادر و منداڵه‌كانی به‌ڕێوه چوو، پێمان وایه دادگاییه‌كی زۆر باش بوو، له دادگاییه‌كه‌دا تاوانباری یه‌كه‌م كه ده‌كاته مێردی سێوان قادر، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو له ناو قه‌فه‌زی دادگا.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ دادوه‌ر گوته‌ی هه‌ریه‌كه له دایك و باوكی سێوان كه ده‌كاته قادر نووری، دایكیشی گوڵچین خان، له‌گه‌ڵ دوو براكه‌ی سێوان وه‌رگرت و دواتر دادگاییه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ دانیشتنی داهاتوو، ئه‌م كه‌یسه به‌هۆی هه‌ستیاری پێویستی به چه‌ند دانیشتنێك ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه.
"كه‌مێكی تر دادوه‌ر كاتی دووه‌م دانیشتنی دادگا دیاری ده‌كات و له دانیشتنی داهاتوودا به‌ڵگه‌كان ده‌خرێنه روو بۆ ئه‌وه‌ی دادوه‌ر بڕیاریان له‌سه‌ر بدات". بنار عادل وای گوت.
ساڵێك پێش ئێسته و له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان ئاگریان تێبه‌ر بوو، سێ منداڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست دا و سێوان دوای یه‌ك هه‌فته مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا، پێش گیان له‌ده‌ستدانی سێوان باسی له‌وه كردبوو كه مێرده‌كه‌ی "دیار مه‌جید ئه‌وانی سووتاندووه".
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی