حه‌بی دژه دووگیانبوون "
حه‌بی مه‌نع" زۆرجار ژنان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له خستنه‌وه‌ی منداڵ بگرن، په‌نای بۆ ده‌به‌ن و به باوترین ڕێ داده‌نرێ، بۆ ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ منداڵی زیاتریان ببێت، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مجۆره حه‌به تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌متان ده‌كات و زۆر زیانی تریش به ته‌ندروستی ژنان ده‌گه‌یه‌نێت.
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌وه كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ژنان كه‌متر مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه، ئه‌مه‌یش زیاتر به‌هۆی ئه‌و هۆڕمۆنانهیه كه جه‌سته ده‌ری ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو حه‌بی دژه دووگیانی بخۆن، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌بن.
هۆڕمۆنی جه‌سته تێك ده‌دا و به خێرایی مرۆڤ تووشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م ده‌كات
توێژینه‌وه‌كه هۆشداری به ژنان ده‌دات كه به ته‌واوی له به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره حه‌به دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه جیا له شه‌كره، په‌ستانی خوێنی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه و زیانی زۆر به سووڕی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، ژیانتان پڕ ده‌كات له گرفتی ته‌ندروستی.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه توێژه‌ران، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر هه‌زار ژن كرد و كردیانن به دوو گرووپ و به‌شێكیان ئه‌و جۆره حه‌به‌یان خواردووه و ئه‌وانه‌ی تریش به‌كاریان نه‌هێناوه و هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیش پێوانه‌ی ئاستی شه‌كره له خوێنیان كراوه، دواجار گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م حه‌به زۆر به‌خێرایی شه‌كره تووشی مرۆڤ ده‌كات.