ڕه‌نگه زۆرینه‌ی ڕه‌هاتان سووده‌كانی
سه‌وزه و میوه‌كان بزانن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ له سه‌وزه‌وات دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌یخوات، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی دێ و كاریگه‌رییه‌كانی چین؟ له خواره‌وه ئه‌و گرفتانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه به‌هۆی نه‌خواردنی سه‌وزه‌واته‌وه تووشی ده‌بن.
یه‌كه‌م: ڕووشانی پێست، ئه‌گه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی سه‌وزه‌وات، ئه‌وا پێستتان ناسك ده‌بێ و به خێرایی ده‌ڕووشێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین Cیه له له‌ش دا، ئه‌گه‌ر هه‌ستتان به‌م حاڵه‌ته كرد، مانای وایه سه‌وزه كه‌م ده‌خۆن، بۆیه پێویسته برۆكلی و كه‌له‌رم و بیبه‌ری شیرین زۆر بخۆن.
سیسته‌می به‌رگریتان لاواز ده‌كات و تووشی زۆرترین نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه
دووه‌م: شه‌كه‌تبوون، هه‌موو مرۆڤێك ماندوو و شه‌كه‌ت ده‌بێ، به‌ڵام ماندووبوونی به‌رده‌وام مه‌ترسیداره، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می ڤیتامین B و ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌م دوو پێكهاتهیش به زۆری له سه‌وزه‌كان بوونیان هه‌یه، به تایبه‌ت فاسۆلیا و نیسك و سه‌وزه پڕ گه‌ڵاكان.
سێیه‌م: ژانی ماسوولكه، له كاتی جووڵه و وه‌رزش و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ماسوولكه‌كان هه‌میشه ژان ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ بچووكترین گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وایش تووشی كۆكه و هه‌ڵامه‌ت ده‌بن، هه‌موو ئه‌وانه نیشانه‌ی نه‌خواردنی سه‌وزه و كه‌مبوونه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری له‌شه.