عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران ئه‌مڕۆ پشتى له خۆپێشانده‌ران كرد كه له دژى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و گوتى، "ده‌بێت به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى جێبه‌جێ بكرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ى تشرینى دووه‌م،
عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له لێدوانێكدا له‌سه‌ر خۆپێشاندانى وڵاته‌كه‌ى هاته‌ده‌نگ و پشتگیرى له‌و بڕیارانه كرد كه خه‌ڵكى ئێرانى تووڕه كردووه.
خامنه‌یى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌بێت بڕیاره‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى جێبه‌جێ بكرێن. خامنه‌یى گوتى ره‌نگه هه‌ندێك كه‌س له‌م بڕیارانه زیانیان به‌ركه‌وتبێ، به‌ڵام ئه‌وان كارى تێكده‌رانه ناكه‌ن.
به پێچه‌وانه‌وه‌ى خواستنى خه‌ڵك خامنه‌یى داواى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كان ده‌كات
دواتر هێرشى كرده سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و به ده‌ستى ده‌ره‌كى و دوژمنانى ئێرانى وه‌سف كردن.
چه‌ند ساڵێكه ئێران له بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى ده‌ژیت و رۆژ له دواى رۆژیش بارودۆخه‌كه به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته سه‌ر ئێران سه‌ختتر ده‌بێت.
دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له ئایارى ساڵى 2018، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى توندى خستووه‌ته سه‌ر كه‌رتى ئابوورى و دارایى و وزه‌ى ئێران.