دوای ئه‌وه‌ی له 23ی مانگی ئه‌یلوول، "وشه"
ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی داگیركردنی زه‌وییه‌كی زۆر له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ستڕۆیشتووی شاره‌دێی وارماوای سه‌ر به شاره‌زوور بڵاو كرده‌وه و تیایدا ئاشكرای كردبوو، هیچ لایه‌نێكی ئیداری و ته‌ناهی و پارێزگار هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا ناكه‌ن بۆ ڕێگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و داگیركارییه، دواجار به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان هاوكارییان نەکردین و ڕێخۆشكه‌ر بوون و یاسایان پێشێل كرد
بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌ستڕۆیشتووی دانیشتوی شاره‌دێی وارماوه نزیكه‌ی 10 دۆنم زه‌ویی ناوچه‌كه‌یان داگیر كردبوو و له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی مه‌یدانی ئاژه‌ڵیان دروست كردبوو و كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری وارماوا چه‌ندان جار هه‌وڵی رێگریكردن و ڕووخاندنی پڕۆژه‌كه‌ی داوه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستڕۆیشتوون و حزب له پشتیانه‌وه بووه، دووباره پڕۆژه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه و ئێسته بووه‌ته مه‌یدانی ئاژه‌ڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، كامه‌ران عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوای سه‌ر به شارۆكه‌ی شاره‌زوور به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ندان جار ڕووبه‌ڕووی ئه‌و داگیركارییه بوومه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی ته‌ناهی و پارێزگار هاوكار و به‌ده‌مه‌وه هاتنیان نه‌بوو و كه‌مته‌رخه‌می له ده‌زگاكانی سنووره‌كه هه‌بوو، دواجار بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م دا له پۆسته‌كه‌م.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی سنووره‌كه هاوكاری ئێمه‌یان نه‌كرد بۆ ئه‌و داگیركارییه و ڕێخۆشكه‌ر بوون و یاسایان پێشێل كرد تا دواجار ئه‌و زه‌وییه‌ی داگیر كرابوو به زۆره‌ملێ و بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت كرایه‌وه، پارێزگاریش ده‌یتوانی زۆر ڕۆڵی باشتر ببینێت و كێشه‌كه‌ش زیاتر پێوه‌ست بوو به داوده‌زگاكانی شاره‌زوور و هاوكار نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئێمه.
"به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پۆسته‌كه‌م و ئێسته ده‌ستم له به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی وارماوا هه‌ڵگرتووه". كامه‌ران عه‌بدوڵا وای گوت.
كه‌ریم عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه نزیكه‌ی 10 دۆنم زه‌ویی موڵكی گشتییان داگیر كردووه و كردوویانه به مه‌یدانی ئاژه‌ڵ.
ئه‌و زه‌وییه‌ی داگیركراوه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی گشتی به‌ره‌و ئاراسته‌ی سلێمانی و شوێنێكی شیاوه بۆ دروستكردنی پڕۆژه و پارك و باخچه و نزیكه‌ی 10 دۆنم ده‌بێت، به‌ڵام داگیر كراوه و ئێسته كاری به‌خێوكردن و فرۆشتنی مه‌ڕوماڵات و ئاژه‌ڵی تێدا ده‌كرێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی