له ماوه‌ی یه‌ك مانگ و 10 رۆژی رابردوودا زیاتر له 70 خێزان گونده‌كانی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌جێ هێشتووه و ئاواره بوون، ئه‌و خێزانانه به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كانیان جێ ده‌هێڵن.
سەرجەمی ماڵباتەکان کوردن و بەهۆی نا سەقامگیری تەناهییەوە کۆچ دەکەن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، عیسام عه‌بدوڵا به‌رپرسی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی به‌دواداچوون و ئاماری نووسینگه‌كه‌مان، له ماوه‌ی 40 رۆژی رابردوودا له گونده‌كانی سنووری خانه‌قین 76 خێزان ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه و ئاواره بوون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خێزانانه له نه‌ته‌وه‌ی كوردن و به‌هۆكاری مه‌ترسییه‌كانی داعش گونده‌كانیان چۆڵ كردووه و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی تر بوون، زیاتر ماڵباتی گونده‌كانی حوسێن مه‌كه و قایه و باپلاوین كه ناوچه‌كانیان ناسه‌قامگیره، گونده‌كانیان چۆڵ كردووه.
"ئێمه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنیان و كۆكردنه‌وه‌ی داتای نوێی ژماره‌ی ئاواره‌كانی سنووری خانه‌قین ده‌ستمان به‌و ئاماره كردووه و ئه‌مڕۆ كۆتاییمان پێ هێنا". عیسام عه‌بدوڵا وای گوت.
سه‌رباری لێكه‌وته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به‌هۆی نه‌مانی پێشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كان، دۆخی ئه‌و ناوچانه له‌ڕووی ته‌ناهییه‌وه زیاتر ئاڵۆز بووه، ماوه‌ی مانگێكه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق جووڵه‌ی داعش زیادی كردووه و مه‌ترسی زیاتر كه‌وتووه‌ته سه‌ر گونده‌كان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی