ئەندامێکی کوردی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، بڕیاره یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌موار بكرێته‌وه به جۆرێك هه‌ڵبژاردن ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی حزبه گه‌وره‌كان نه‌بێت و خه‌ڵكی نوێ بێنه ناو ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان.
ئەمڕۆ یەکشەم 17ی تشرینی دووەم، ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە "وشه"ی راگەیاند، مه‌رجەعی شیعه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه ئه‌م حكوومه‌ته چاكسازی بكات و به‌رده‌وام بێت و له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه ئینجا هه‌ڵبژاردن بكرێت نه‌ك به‌و جۆره‌ی ئێستا كه ته‌نیا حزبه گه‌وره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان له عێراق هه‌بێت.
زیاتر روونی دەکاتەوە، هه‌موو خه‌ڵك گه‌یشته ئه‌و باوەڕە کە ئه‌و حزبانه‌ی له‌عێراق ناتوانن چاكسازی بكه‌ن ، بۆیه گۆرانكاری له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.
"ئه‌م جاره به جۆرێك ده‌بێت كه خه‌ڵكی نوێ بێنه ناو ده‌سه‌ڵات و ته‌نیا حزبه گه‌وره‌كان نه‌بن، بۆیه یاسایه‌كی نوێ ده‌رده‌كرێت له‌سه‌ر دواكاری خۆپیشانده‌ران، بۆیه هه‌موو ئاراسته‌كان به‌و جۆره‌ن كه په‌رله‌مانی داهاتوو به‌جۆرێكی لێدێت، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان نامێنێت" ناسر هەرکی وای گوت.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دووپاتی دەکاتەوە، بڕیارە سبەی دووشه‌م لە ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆ له‌بارەی پڕۆژەیاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت و هه‌موار بكرێته‌وه.
هەولێر/ بڵند ئیبڕاهیم