یه‌كه‌م ساڵی ده‌وامی په‌یمانگای ته‌كنیكی به گرفتی نه‌بوونی به‌شه ناوخۆیی پێنجوێن ده‌ستی پێ كردووه و قوتابییه‌كیش ئاشكرای ده‌كات، له په‌یمانگاكه به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ كردووینه‌وه داوای به‌شه ناوخۆیی نه‌كه‌ین.
به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ كراوه‌ته‌وه كه پێویسته درێژه به‌خوێندن بده‌ن و نابێت داوای به‌شه ناوخۆیی بكه‌ن
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، نه‌شوان كه‌ریم قوتابی په‌یمانگای ته‌كنیكی پێنجوێن بۆ "وشه" ده‌ڵێ، وه‌ك قوتابییه‌كی شاری سلێمانی، ناوم له په‌یمانگاكه ده‌رچوو، بهلاَم كاتێك سه‌ردانی په‌یمانگای پێنجوێنم كرد، له‌لایه‌ن به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسانی پهیمانگاكهوه پێیان ڕاگه‌یاندین ناتوانن به‌شه ناوخۆییمان بۆ دابین بكه‌ن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له چاوه‌ڕوانی، نه‌توانرا به‌شه ناوخۆییمان بۆ دابین بكه‌ن و به‌شێكی یه‌كجار زۆری قوتابییان خۆیان بۆ شار و ناوچه‌كانی تر گواسته‌وه و ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه ماون كه نیشته‌جێی پێنجوێنن، به‌شێكی كه‌می ئه‌وانه‌شی كه ماونه‌ته‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان بچنه خانووی كرێ و به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕ كراوه‌ته‌وه كه پێویسته درێژه به‌خوێندن بده‌ن و نابێت داوای به‌شه ناوخۆیی بكه‌ن.
ئه‌مساڵ یه‌كه‌م په‌یمانگای ته‌كنیكی كه سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه، له شارۆكه‌ی پێنجوێن كراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 170 قوتابی ناویان بۆ په‌یمانگاكه ده‌رچووه، بۆ هه‌ردوو به‌شی په‌رستیاری و كارگێڕی كار و ئه‌و به‌شه ناوخۆییه‌ی بۆ قوتابییان دابین كراوه كێشه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌یه و به‌هۆی هاتنی وه‌رزی سه‌رماشه‌وه، كاركردن تیایدا راگیراوه.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و لێدوان چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به به‌پرسان و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی پهیمانگاكهوه كرد، به‌ڵام هه‌ریه‌كه‌یان و به پاساوی جیاواز ئاماده نه‌بوون لێدوان بده‌ن.
شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و بۆ یه‌كه‌م جاریش ئه‌مساڵ توانرا یه‌كه‌م په‌یمانگای ته‌كنیكی كه دوو به‌ش له‌خۆ ده‌گرێت بكرێته‌وه، بهلاَم بێ دابینكردنی به‌شه ناوخۆیی و خه‌مساردی به‌رپرسانی ئیداری سنووره‌كه، ده‌وامی په‌یمانگاكه ده‌ستی پێ كردووه.