فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شنگال دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا په‌كه‌كه له‌و سنووره ماوه و بازگه‌كانیشیان ڕوو له زیادبوونه.
چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه كه په‌كه‌كه هێزه‌كانی له شنگال به‌ره‌و قه‌ندیل كشاندووه‌ته‌وه و پلانێكی تر له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به هێزه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئێسته په‌كه‌كه له شنگال ماوه و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌یه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ده‌نگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری شنگال دووره له ڕاستییه‌وه و تا ئێسته په‌كه‌كه له‌و سنووره ماوه و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌یه.
زیاتر گوتی، په‌كه‌كه ژماره‌یه‌ك بازگه‌ی له‌ناو شنگال ماوه و هه‌وڵی زیادكردنی ده‌دا، هێشتا خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێزار ده‌كات، بۆیه تا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هاوكاری بكرێن په‌كه‌كه له‌و سنووره ناكشێیته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه په‌كه‌كه له سنووری شنگاله و هاووڵاتییانی ئه‌و سنووره ده‌ڵێن، به ته‌واوی به‌ده‌ست ڕه‌فتاره‌كانیانه‌وه هه‌راسان بوون.