هێشتا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵی نه‌داوه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا سولفه‌یه‌كی تایبه‌ت بنێرێ ده‌توانن ئه‌و سێ مووچه‌یه به‌سه‌ر یه‌كترییه‌وه بده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا مانگی 12ی ئه‌مساڵ سێ مووچه‌ی 2019 لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێت، به‌ڵام مووچه‌كان پاشه‌كه‌وت ناكرێ.
پێشنیازكراوه داوای سولفه‌یه‌كی تایبه‌تی پاره له به‌غدا بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی ئه‌و مووچانه بكات
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێشنیازكراوه داوای سولفه‌یه‌كی تایبه‌تی پاره له به‌غدا بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی ئه‌و مووچانه بكات، به‌ڵام هێشتا نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن.
له‌لایه‌كی تره‌وه محه‌مه‌د ئیلیخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌ی ته‌واوی بۆ بنرێ ده‌توانێ دواكه‌وتنی ئه‌و مووچانه چاره‌سه‌ر بكات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه پێدانی مووچه مانگانه به فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ دواكه‌وتنێك له پێدانی مووچه به فه‌رمانبه‌ران ڕوو نادات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته مانگانه حكوومه‌تی عێراق بڕێك پاره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه ده‌كات و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ وه‌ك مووچه دابه‌ش ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێسته كێشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.