مایا ده‌بێته‌ شانۆكار

:: PM:07:07:17/11/2019 ‌
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی، مایا دیاب هونةرمةندي لبناني، نهێنییه‌ گه‌روه‌كه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌دواى به‌شداريكردنى له‌  ئاهه‌نگى "وه‌رزانه‌ی ڕیاز"دا له‌ سعوودیه‌ به‌شداريى شانۆیه‌كى میسڕى بكات له‌هه‌مان وڵات و ڕۆڵى شانۆكارێكى "لوكانده‌ ئوباش" ده‌گێڕێت.

له‌ سعوودیه‌ به‌شداریى شانۆیه‌كى میسڕى ده‌كات
مایا دیاب هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی، چه‌ندان زانیارى له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌م ڕۆڵه‌ ئه‌كته‌رییه‌ى شانۆییه‌ى كه‌ ده‌یبینێت یه‌كه‌م جارییه‌تى و به‌خۆشحاَڵییه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات.

به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسڕى حه‌سه‌ن ره‌داد ڕۆڵ ده‌گێڕێت، كه‌ بڕیاره‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م ده‌ست پێ بات و شانۆگه‌رییه‌كه‌ بۆماوه‌ى پێنج ڕۆژ به‌رده‌وامى هه‌بێت، پڕۆڤه‌ و ده‌رهێنانى شانۆگه‌رییه‌كه‌ له‌لایه‌ن  ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ند ئه‌شڕه‌ف زه‌كى سه‌رۆكى سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى میسڕ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

مایا ئه‌وه‌ى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌وهیوایه‌یه‌ ڕۆڵه‌كه‌ جاون بگێڕێت و ئه‌م كاره‌ ببێته‌ هه‌نگاوێكى خێرا و چانسێكى باش بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانى له‌ سه‌رجه‌م كاره‌كانى و دره‌گاى ئه‌وه‌ى بۆ بكاته‌وه‌ به‌شدارى فلمێكى سینه‌مایى بكات.

هونه‌رمه‌ندى ناودارى میسڕى حه‌سن ره‌داد كوڕى هونه‌رمه‌ند نه‌بیل ڕه‌داد، ته‌مه‌ن /35 ساڵه‌/ له‌ پارێزگاى دومیات له‌ میسڕ له‌ دایك بووه‌، ده‌رچووى كۆلێژى بارزگانییه‌ له‌ زانكۆى قاهیره‌، بڕوانامه‌ى په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانیشى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ هه‌مان زانكۆ له‌ به‌شى شانۆ و نواندن، له‌ چه‌ندان دراما و فیلمى سینه‌مایى ڕۆڵى گه‌روه‌ى گێڕاوه‌.

مایا دیاب گۆرانیبێژ و ئەكتەرە و ته‌مه‌ن/ 39 ساڵه‌/، لە لبنان لە دایكبووە، وەك سەرەتا بە نمایشكاری جلوبەرگ ناسرایەوە و لەو ڕێگەیەوە خۆی لە بواری گۆرانی و نواندن دۆزییەوە. پاشان لە تەلەڤزیۆندا وەك پێشكەكاری بەرنامەی هونەری "ستۆدیۆی هونەر" دەركەوت. 

ئه‌و لە سەرەتای نەوەتەكانەوە گۆرانی دەڵێت و لە ساڵی 2007 یشدا وەك ئەكتەر لە سینەما دەركەوت. لە بواری خێرخوازیدا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە و لە چەندان هەڵمەتی خێرخوازیدا بەشداریی كردووە، بۆ هاوكاریی نەخۆشانی شێرپەنجەی منداڵان ڕۆڵی زۆری لە لبناندا هەبووە. هەروەها لە چەندان هەڵمەتی هۆشیاریی بەشداریی كردووە،  پێشتر ئەندامی گرووپی فۆر کاتس بووە کە تیپێکی خانمە گۆرانیبێژانی لبنانی بووە، مایا به‌ هۆی جوانیی ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه‌، به‌رده‌وام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ده‌كرێت و چاوه‌ڕێی وێنه‌ و ڤیدیۆی نوێی لێ ده‌كه‌ن.


وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌