دوای ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا پڕوپاگه‌نده‌ی مردنی عادل ئیمام هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب، بڵاو بووه‌وه، ئه‌مڕۆ نوێترین ڤیدیۆى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه كه تێدا ته‌نردوستى زۆرباشه و خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌ى سیناریۆى درامایه‌ك بۆ ڕه‌مه‌زانى ساڵى داهاتوو.
پڕوپاگه‌نده‌ی مردنی هونه‌رمه‌ند عادل ئیمام به‌هۆى ئه‌م گرته ڤیدیۆیه‌وه به درۆ خراوه‌ته‌وه و وه‌ك دهركهوێته هونه‌رمه‌ندى ناوبراو خه‌ریكى جگه‌ره كێشان و مه‌شغوڵى كاره هونهرییهكهیهتى.
وه‌ك له ڤیدیۆیه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئیمام كه سیناریۆیه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌یخوێنێته‌وه، سیناریۆكهیش هی درامای "فالنتینۆ"یه و ئیمام خه‌ریكی خوێندنه‌وه‌ی دوا ڕۆڵی خۆیه‌تی له دراماكه كه بڕیاره ئه‌و درامایه له ڕه‌مه‌زانی داهاتوو پێشان بدرێت.
خه‌ریكى جگه‌ره كێشان و مه‌شغوڵى كاره هونهرییهكهیهتى
عادل ئیمام ته‌مه‌ن /79 ساڵه/ له شاری مه‌نسووره‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری هه‌ژمار ده‌كرێت كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدیی زۆر ناودار ده‌رده‌كه‌وێت. كۆلیجی كشتوكاڵی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. له ساڵی 1962 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی میسڕ و هه‌ر له‌وێوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی مامناوه‌ندیی ده‌بینی، به‌ڵام له ساڵی 1971دا به شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدی ئاماژه‌ی پێ دهدراكه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن مسته‌فا، سه‌عید ساڵ و یوونس شه‌له‌بی، نواندنی كرد، به‌دوایدا له ساڵی 1975، شانۆگه‌ریی "شاهد مشافش حاجه"ی پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردن.
له‌دوای ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌دا، ئیمام چه‌ندان شانۆگه‌ریی زۆر ناودار و فیلمی پڕۆفیشناڵی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد كه تا ئێسته‌یش كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، كه‌چی فیلمه‌كانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. عادل ئیمام جیا له خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی بیانییه كه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.