پارێزگاری سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ڕاگیراوه و ئه‌و ژماره به‌نزینخانه‌یه‌یش كه پێشتر ئاماژه‌مان به‌كردنه‌وه‌یان دابوو، ڕاگیراون و ده‌كه‌ونه دوای ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێره‌وه.
له لێدوانی پێشتریدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه دابوو كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن 15 بۆ 20 به‌نزینخانه‌ی حكوومی بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌نزینیان بۆ دابین بكرێت و به‌نرخی پاڵپشتیكراو بیده‌نه شۆفیێران.
پێشتر پارێزگارى سلێمانى قسه‌ى كردبوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ قسه‌یه‌كى جیاوازتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌كات
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه ڕاگیراوه و ئه‌وه‌یشی كرابێته‌وه مۆڵه‌تی نییه.
"ئێمه پێشتر باسمان له كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ی حكومی كردبوو، به‌ڵام ئه‌مانه ده‌بێت له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌نزینیان به نرخی پاڵپشتی كرا‌و پێبدرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵگیراوه بۆ دوای گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌رێم" هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وای گوت.
لای خۆیه‌وه عه‌لی كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و سامانه سروشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هیچ به‌نزینخانه‌یه‌كی حكوومی له سلێمانی نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌رنامه‌ش بۆ كردنه‌وه‌ی نییه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا به‌نزینخانه بكرێته‌وه له‌لایه‌ن به‌غداوه دێت ئه‌وكاتیش نرخی هه‌ر لیترێك له‌به‌غدا 450 دیناره لێره ده‌بێته 500 دینار، به‌وجۆره‌ش جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نابێت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا