فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری مه‌خموور دووپات ده‌كاته‌وه كه ڕۆژ به ڕۆژ مه‌ترسیی هاتنه‌وه داعش له‌سه‌ر مه‌خموور زیاتر ده‌بێت، چونكه ئێسته به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵیان، چه‌كداری بیانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كه.
باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، لیوا زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له سنووری مه‌خموور بۆ "وشه" گوتی، رۆژ به رۆژ له سنووری مه‌خموور جمووجۆڵ و ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌زیادبوونه، به‌هۆی بوونی بۆشایی ته‌ناهیی چه‌كداری بیانیشی بۆ گه‌راوه‌ته‌وه، چونكه بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ناهیی هه‌یه.
"باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه هێزی پێشمه‌رگه بگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه بۆشایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن و داعش‌یش له‌و ناوچانه بنبر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به پێشمه‌رگه نه‌بێت به‌هێزه عێراقییه‌كان كۆنترۆڵ ناكرێت، بۆیه مه‌ترسی ڕژد هه‌یه" فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه وای گوت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جارێكی تر داعش سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و رۆژ به‌رۆژ كرده‌كانیان زیاتر كردووه. چه‌ندان جاریش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه له قه‌رچوغ موڵگه‌كانیان بۆردمان كراوه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم