زەیتوون بکەرە خۆراکی ڕۆژانەت

:: PM:09:16:17/11/2019 ‌

داری زەیتوون لای هەندێك پیرۆزە، چونكە لە هەموو كتێبە ئاسمانییەكان باس كراوە، بەڵام جیا لەوە، لای پسپۆڕانی بواری تەندروستیش بەهەمان شێوە پیرۆزە، ئەمەش بەهۆی ئەو هەموو سوودەی لە زەیتووندا دۆزراوەتەوە.

لەپێشدا با بزانین چی لە زەیتووندا هەیە:
- پڕییەتی لە كانزاكان، وەك: كالیسیۆم، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، ئاسن، فۆسفۆر، كبریت، یۆد و مس.
- هەموو جۆرەكانی ڤیتیامین و ترشی ئەمینی تیدایە.
- دژە ئۆكسانەكان لەخۆ دەگرێ.
- چەوری ناو زەیتوون لەجۆری ناتێرە یەكانییەكانە
- پۆلیفینۆلییەكان بەڕێژەیەكی بەرز لەزەیتووندان.

سوودەكانی چییە:
- ڕۆڵێكی ئەرێنی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لە خوێندا
- بایەخی تەندروستی زۆری هەیە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەگەلێك نەخۆشی هەتا شێرپەنجەش. 
- پاراستنی دڵ و شانەكانی.
- بەرگری لەش بەهێز دەكات
- ڕێژەی زیرەكی مێشك زیاد دەكات
- هێز بە جەستە دەبەخشێ و حەزی خواردن زیاد دەكات.
- چارەسەرە بۆ ئەوەی تووشی كەمخوێنی بوون
- نیشانەكانی زوو پیربوون كەم دەكاتەوە
- هاوكاری كۆئەندامی هەرس دەكات.

ڕۆژانە خواردنی 10 دەنك زەیتوون تەنیا 50 كالۆری وزە بەلەش دەبەخشێت، لە بەرامبەردا هەموو ئەو مادە سوودبەخشانە دابین دەكات كە لەسەرەوە ئاماژەی پێ كرا و جەستە پێویستی پێیەتی، ئەمەش وای لێ دەكات كە گونجاو بێت بۆ كەسێكی ئاسایی و بۆ تووشبووان بەنەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی دڵ.



وشە - كوردۆ شابان