ئاڵۆزی ره‌وشی رۆژهه‌لاَتی كوردستان، پێده‌چێت له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا كاریگه‌ری له‌سه‌ر جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ دروست بكات.
دۆخی رۆژهه‌ڵات و به‌تایبه‌تی شاری مه‌ریوان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پێده‌چێت گۆڕانكاری رووبدات
شاخه‌وان به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری گومركی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، به "وشه"ی راگه‌یاند، تا ئه‌مشه‌و هاتن و چوونی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان و گه‌شتیاران، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه، ئاساییه و هیچ شتێك نه‌بووه‌ته به‌ربه‌ست.
" ئه‌گه‌ر دۆخی رۆژهه‌لاَت و به‌تایبه‌تی شاری مه‌ریوان به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، پێده‌چێت گۆڕانكاری رووبدات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی هه‌بێت" به‌رپرسی مه‌رزه‌كه وای گوت.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تائێسته كاروباری بازرگانی و گه‌شتیاری ئاساییه و هیچ گرفتێك نییه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌پێوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مه‌رزی باشماخی ئێران و ئه‌وان گوتویان كه بارودۆخه‌كه ئاڵۆزه.
به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی خۆپێشاندانه‌كانی شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌لاَتی هاوسنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت دراوه‌ته "وشه"، له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی (10) گه‌نجی كورد، به‌ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كانی سوپای ئێرانی له‌شاری مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ری شه‌هید و برینداربوون.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیه‌وه دووره و شاری مه‌ریوانی رۆژهه‌لاَت و پێنجوێن له‌یه‌كتری جیاده‌كاته‌وه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی