باڵی یه‌كێتییه‌كانی كه‌ركووك كه له چوار مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركردایه‌تیی پێك هاتوون، پاڵیان دایه‌وه به‌لای باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ناو حزبه‌كه‌یان كه باڵی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له شاری كه‌ركووك كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێندرێت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، باڵی یه‌كێتییه‌كانی كه‌ركووك كه پێشتر له ڕقی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی لاهور جه‌نگی، مه‌یلیان به لای باڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ هه‌بوو بۆ كۆنگره، به‌ڵام ئێسته بێده‌نگن، چونكه هه‌ستده‌كه‌ن كۆنگره له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه.
سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حزبه‌كه‌یان كۆنگره ببه‌ستێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، ماڵی مام جه‌لال پشتیوانی یه‌كێتییه‌كانی كه‌ركووكن، بۆیه ئه‌وانیش به‌ڵێنی پشتگیریان لێ كردوون و به‌شێكیش ده‌ڵێن له‌ژێر گوشاردان بۆیه ئه‌و پشتگیرییه له باڵی ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حزبه‌كه‌یان كۆنگره ببه‌ستێت و تا ئێسته‌یش ئاماده‌كارییه‌كان به‌باشی ده‌ڕۆن.
له باره‌ی ناڕه‌زایی هه‌ندێك له كادیرانی ئه‌و حزبه له‌سه‌ر هه‌ندێك باڵی ئه‌و حزبه، وه‌تمان گوتی، ئاڕاسته‌و ده‌نگی جیاوازمان هه‌یه، چونكه حزبه‌كه‌مان له كوردستانی عێراقه و كاریگه‌ری واقیعه‌كه‌ی له‌سه‌ره، بۆیه ده‌نگی ناڕه‌زایی و جیاواز شتێكی ئاساییه.
چه‌ند ڕۆژێكه كۆنفڕانسه ناوخۆیه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستیان پێ كردووه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یان كه بڕیاره حه‌وتی مانگی داهاتوو ببه‌سترێت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا