خۆپێشاندان له شاره‌كانی ئێران به‌رده‌وامی هه‌یه و شاری شیراز پێكدادان له‌نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕووی داوه و ئاگریش له دوو بانك به‌ردراوه.
میدیای فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و پێكدادان له نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئێران و خۆپێشانده‌ران له شاری شیرازی ئێران رووی داوه و ئێسته هه‌وڵی بڵاوه پێ كردنی خۆپێشانده‌ران ده‌درێ.
بانكی "ئه‌نسار"و "میله‌ت" له شاری شیراز له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێنراون
وه‌ك له هه‌واڵی میدیاكاندا هاتووه، بانكی "ئه‌نسار"و "میله‌ت" له شاری شیراز له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێنراون.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردووی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران، زیاتر له 100 بانك و دوكان تاڵانكراون و تائێسته خۆپێشاندان له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران و ناوچه كوردییه‌كانیش به‌رده‌وامه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران جیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و گرتنی خه‌ڵك، په‌نایان بۆ ره‌وانه‌كردنی په‌یامی مۆبایل و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌وانه‌ی له رۆژانی رابردوو خۆپێشاندانیان كردووه به‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌وان تۆمار كراوه و له‌كاتی به‌رده‌وامیان ده‌یانگرن، له‌وكاته‌ی هێزه تایبه‌ته‌كان له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه له ناوه‌ڕاستی تاران رووبه‌ڕووی خۆپێشانده‌ران بوونه‌ته‌وه و له شیراز گوله‌یان بۆ ئاسمان هاوێشتووه بۆ ترساندنی خه‌ڵكه‌كه.