مۆرێكی گۆشتفرۆشی ساخته ده‌كرێ و به‌و هۆیه‌وه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن داده‌خه‌ن ڕووبه‌ڕووی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی گۆشت چاودێری له‌سه‌ره و پێویسته هه‌ر ئاژه‌ڵێك كه سه‌رده‌بڕدرێ مۆرێكی تایبه‌تی به ڤێرته‌رنه‌ری و ڕێپێدانی لێ بدرێ، ئه‌و مۆره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو ئاژه‌ڵێك نادرێ كه شیاوی خواردن نییه، بۆیه گۆشتفرۆشێك ناچار ده‌كات ساخته‌ی بكات.
فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر و مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسای به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نییه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، مۆفه‌ق زاهیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕای گه‌یاند، فرۆشتنی گۆشتی بێمۆر و مۆركردنی به‌شێوه‌ی نایاسای به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نییه و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه دوكانی گۆشتفرۆشی پێنجوێن له‌داره‌سوتاوه‌كه‌ی سلێمانی داده‌خرێت.
زیاتر گوتی، ته‌زوویركردنی مۆری كوشتارگه كارێكی نایاساییه و هه‌موو ئه‌و گۆشته‌ی پێی مۆركراوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردنی.