جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤوتیل فه‌رمانده‌ی گشتی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دیدارێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بێ سی نیوزی ئه‌مه‌ریكی به توندی هێرشی كرده سه‌ر تره‌مپ و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا به هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی ناوبرد و دووپاتیشی كرده‌وه كه شه‌ره‌فمه‌ندم خانه‌نشین بووم و نه‌بووم به هاوبه‌شێك له جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه نادادپه‌روه‌ری سه‌رۆك.
ڤۆتێل ڕای گه‌یاند، زۆر نیگه‌رانبووم به بیستنی ئه‌و بڕیاره، له‌ناوچوونی هێزه‌كانی كورد به مانای له‌ناوچوونی هاوپه‌یمانێكی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و نه‌مانی شوێنپیی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئیتر هه‌موو سیاسه‌ت و ستراتیجێكی واشنتن به‌رانبه‌ر به‌و ناوچه‌یه بێ كورد كێشه و كه‌لێنی تێ ده‌كه‌وێ و ترسی زۆرم ئه‌وه‌یه كه ڕووسیا و توركیا و ئێران به ته‌واوی ناوچه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن و له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی كورده‌كان هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردووه، كاره‌ساتی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا بهێنن.
شكۆمه‌ندم خانه‌نشین كرام و نه‌بوومه به‌شێك له‌و خیانه‌ته
زیاتر گوتی، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و پشتیوانی و به‌هێزكردنیان، تاكه ڕێی سه‌ركه‌وتنی ستراتیجی واشنتنه له سووریا، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده تاكه ڕێیه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی پارێزراو بن، به‌ڵام تره‌مپ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه هه‌نگاوی نا و خیانه‌تی له كورده‌كان كرد.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی جه‌نه‌ڕال جۆزێف ڤوتێل ئاشكرای كرد، شه‌ره‌فێكی گه‌وره بوو و شكۆمه‌ندم كه به‌ر له‌و ڕووداو و بڕیاره‌ی تره‌مپ، خانه‌نشین بووم و نه‌بووم به به‌شێك له‌م خیانه‌ته كه تره‌مپ به‌رانبه‌ر به هاوپه‌یمانه ستراتیجه‌كه‌مان ئه‌نجامی دا.