دروستبوونی ئێش و ئازار له
قاچه‌كان و ماسوولكه‌كانی قاچ حاڵه‌تێكی به‌رفره‌وان و باوه، هه‌موو كه‌سێك تووشی ده‌بێ، به‌ڵام ڕێژه‌ی ئازاری قاچ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، بۆ ڕزگاربوون له‌م ئازاره ده‌رمانی پزیشكی هه‌یه، به‌ڵام باشترین چاره‌سه‌ر بریتییه له گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی سروشتی بۆ له‌ناوبردنی ئازاره‌كه، گرنگترین چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: به‌سته‌ری گه‌رم، پارچه په‌ڕۆیه‌ك گه‌رم بكه و له‌سه‌ر شوێنی ئازاره‌كه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك جێی بهێڵه و ڕۆژی سێ جار ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه، دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ست كۆتاییهاتنی یه‌كجاره‌كی ئازاره‌كه ده‌كه‌یت.
ئه‌م چاره‌سه‌ره سروشتیانه زۆر گرنگترن له چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ له‌ناوبردنی ئازاری قاچ
دووه‌م: شێلان، مه‌ساج كردن و شێلان چاره‌سه‌رێكی گونجاو و به‌هێزه بۆ له‌ناوبردنی ئازار، چونكه له ڕێی شێلانه‌وه هاتوچۆی خوێن له ناوچه‌كه به ته‌واوی چالاك ده‌بێت، ئه‌گه‌ر 10 خوله‌ك شوێنی ئازار بشێلن، ئه‌وا هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات و خوێن ده‌گاته ناوچه‌كه و ئازار كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێیه‌م: سركه‌ی سێ‌و، كوپێك سركه‌ی سێ‌و بكه سه‌تڵێك ئاوی گه‌رمه‌وه و پێیه‌كانتی تێ بخه، به‌مشێوه‌یه ئازار كه‌م ده‌بێته‌وه و كۆتایی دێت.
چواره‌م: زه‌رده‌چه‌و، كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌و بكه ناو كه‌مێك زه‌یتی كونجییه‌وه و پێیه‌كانتی پێ چه‌ور بكه و وه‌ك ماسكێك به‌كاری بهێنه، دوای 30 خوله‌ك به ئاوی گه‌رم پێیه‌كانت بشۆ، به‌مشێوه‌یه كۆتایی به ئازاری پێیه‌كانت دێت.