لیستی دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

:: AM:08:52:18/11/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و سبەی پارەكەی بەغداش دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەم 17ـی تشرینی دووەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتوو،ە سبەی مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

سبەی پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت
لە زانیارییەكان هاتووە بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی هەیە سبەی پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ڕۆژی چوارشەم مووچە بەشێوەیەكی خێرا بەشێكی زۆری وەزارەتەكان دابەش دەكرێت و لە ڕۆژی 26ـی تشرینی دووەم كۆتایی بە دابەشكردنی دێت.

هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوای تەنگژەی دارایی پشت دەبەستێت بە فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە بەپێی ڕێككەوتنێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد