مەکتەبی سیاسی پارتی روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

:: AM:10:24:18/11/2019 ‌
مەکتەبی سیاسی پارتی لە روونکردنەوەیەکدا رای دەگەیەنێت، پێشمەرگە زۆر لەوە دوورترە کە ناوی لەکەدار بکرێت یان رێبازەکەی لەکەدار بکرێت بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان.
ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق و برای ئێوەن

ئەمڕۆ دووشەم 18ی تشرینی دووەم، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کودستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی داوە، بەشێک لە رۆڵەکانی گەلی عێراق مافێک پەیڕەو دەکەن کە دەستوور فەراھەمی کردووە بە خۆپیشاندان و داواکردنی مافەکانیان لە چوارچێوەی ناسنامەی ھاووڵاتی بوون بۆ باشترکردنی ھەلومەرجی ئێستای عێراق.

زیاتر روون کراوەتەوە، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان رێز و پێزانینمان ھەیە بۆ ھەموو ھەوڵ و کۆششی جەماوەری ئاشتیخوازانەی ھەموو چین و توێژەکان کە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان کۆبوونەتەوە، بە پێویستمان زانی سەرنجی خوشک و براکانمان کە خاوەن مافی دەستورین رابکێشین بۆ ئاگادار بوون لە خەڵکی سەرلێشێواو تێکدەر کە پروپاگەندەی ژەھراوی بڵاو دەکەنەوە بۆ لەباربردن و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و مەترسی بۆ سەلامەتی نیشتمان، لە رێگەی تێکەڵکردنی ناوی برا پێشمەرگەکانتان لە بەرپرسیارێتی لەسەر ئەو رووداوانەی لە خۆپێشندانەکان روویانداوە.

"پێشمەرگە بە مێژووی دوورودرێژی نیشتمانی خۆی قەڵغان بووە بۆ ھەموو عێراقییەکان و ھەموویانی پاراستووە و قوربانی و وەفاداری پێشکەش کردووە بە شەھیدە سەربەرزەکانی بۆ ئەوەی گەلی عێراق بە ھەموو پێکھاتەکانی لە پێشەنگی گەلانی ئازادیخواز و پێشکەوتنخواز بێت، ھێزی پێشمەرگە بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراق و برای ئێوەن، پێشمەرگە زۆر لەوە دوورترە کە ناوی لەکەدار بکرێت یان رێبازەکەی لەکەدار بکرێت بە پێچەوانەی ویژدان و خواستی نیشتمان" لە روونکردنەوەکەدا وا نووسراوە.

دووپات لەوەیش کراوەتەوە، بۆیە دوژمنانی یەکریزی نیشتمانی ھەوڵی بەخشینی تۆمەتە درۆینەکانیان ئەدەن بە ئامانجی بەلارێدابردنی رێڕەوی رووداوەکان بۆ خزمەتی بەرژەوەندێ گوماناوییەکانیان، پەیمان دەدەین کە گەلەکەمان و ھێزەکانی لە ئامادەباشیدان بۆ ھەموو ئەوانەی کە ھەوڵی تێکدانی یەکریزی نیشتمانی دەدەن.



وشە - هیدایه‌ت جان