ئاژانسى فرانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێك هه‌ندێك نهێنى پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و حكوومه‌تى عێراق ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسێكى باڵاى عێراقیش دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ كاتێك به قه‌د ئێسته پێوه‌ندى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ساردوسڕ نه‌بووه.
فڕانس پرێس راپۆرته‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به ناونیشانى "واشنتن له به‌رانبه‌ر خۆپێشاندانى دژ به‌و رژێمه بێده‌نگه كه خۆى دروستى كردووه" له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ماوه‌یه‌كه تێبینى ده‌كرێت حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگه له‌و خۆپێشاندانانه‌ى دژى رژێمێك به‌ڕێوه ده‌چێت كه له دواى كه‌وتنى رژێمى سه‌دامه‌وه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر خۆى پاڵپشتى كردووه.
دواتر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م نائاماده‌ییه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌زه‌قى هه‌ستى پێ ده‌كرێت و دواى داگیركردنى عێراق به‌ره به‌ره به‌رژوه‌ندى و هه‌ژموونى له عێراق نه‌ماوه و دواجار ئه‌مه‌یش وایكردووه ده‌رگاى عێراق له‌به‌رده‌م ئێرانییه‌كان واڵا بێت.
به‌رپرسێكى كه به خاوه‌ن پۆستێكى باڵا وه‌سف كراوه و ناوه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ئاژانسه‌وه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ "هه‌رگیز كه‌لێنى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به قه‌د ئێسته زۆر نه‌بووه، هێشتایش ئه‌م دوورییه‌ى نێوانیان له زیادبوون دایه.
فرانس پرێس: ئه‌مه‌ریكا ئه‌ندازیارى حكوومه‌تى ئێسته‌ى عێراق كه‌چى خۆى بێده‌نگ كردووه
ئاژانسى فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات دواى داگیركردنى عێراق، ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراقى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره بونیادى ناییه‌وه و تا چینێكى نوێى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست كه پێوه‌ندییه‌كى كه‌سیى و به‌هێزیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو.
دواتر ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى كرد به دامه‌زراندنى سوپایه‌كى نوێى و به‌ڵاوكردنه‌وه‌ى 170 هه‌زار سه‌رباز له عێراق تا ئه‌و كاته‌ى له ساڵى 2011 خۆى له عێراق كشایه‌وه.
له‌و كاته‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكى سه‌ره‌كى هه‌بوو له شكاندنى توندڕه‌وه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له نزیكه‌وه تاوتوێى چه‌ندان مه‌سه‌له‌ى گرنگیان له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، له‌وانه بابه‌تى ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى كوردستان له ساڵى2017 و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له‌ساڵى 2018 و دواتریش پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ.
ئێسته خۆپێشانده‌ران له به‌غدا وته‌واوى شاره‌كانى باشوور كه زۆربه‌ى دانیشتوانیان شیعه‌ن، داواى گۆڕینى ئه‌و رژێمه ده‌كه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دایمه‌زراندووه كه‌چى واشنتن نیمچه بێده‌نگه. چونكه ته‌نیا كۆمه‌ڵێك به‌یاننامه‌ى ده‌ركردووه كه ریسواى كوشتنى خۆپێشانده‌ران ده‌كات و تا ئێسته‌یش هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى هێزى دیپلۆماسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌كه به‌كاربهێنێ.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى عێراق ده‌ڵێ " له‌رابردوودا هه‌ڵویستى ئه‌مه‌ریكا زیاتر ئاشكرا بوو" دواتریش له قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ "ئه‌مه‌ریكا بوو له ساڵى 2003 پاڵپشتى دامه‌زراندنى په‌یكه‌رى حكوومه‌تى عێراقى كرد كه ئێسته ئه‌و چینه سیاسییه‌ى لێ په‌یدا بووه".
ئه‌و به‌رپرسه عێراقییه پرسیارى ئه‌وه ده‌كات ئاخۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌یانه‌وێ له راستكردنه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌شدار بن؟ هه‌ر خۆیشى وه‌ڵامى پرسیاره‌كه ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ"پێموایه تا ئێسته بڕیارێكیان نییه".
سه‌ركرده‌كانى ئێسته‌ى عێراق هیچ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نییه
كیرك سویا شرۆڤه‌كارى سیاسى به فرانس پرێس ده‌ڵێ " ئه‌نجامى كۆتایى ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ بونیادنانى ده‌وڵه‌تى عێراقى شكستى هێناوه".
خۆپێشاندانه‌كان له یه‌كى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستى پێ كردووه و تا ئێسته به‌رده‌وامه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه 330 كه‌س كوژراون و به هه‌زارانیش بریندارن. جگه له‌مه‌یش ئینته‌رنێت قه‌ده‌غه ده‌كرێت و هه‌ڕه‌شه له چالاكان ده‌كرێت.
هه‌فته‌ى رابردوو مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندى به عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد و ریسواى ئه‌و ژماره‌یه‌ى كوژراوان كرد، كه‌چى رۆژى دواتر چوار كه‌سى تر كوژراون. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆڵى قاسم سوله‌یمانى نیگه‌رانه، كه هه‌ر ئه‌و به‌رپرسى ئێرانه بۆ دۆسییه‌ى عێراق.
سویل ده‌ڵێ "هه‌ژموونى ئه‌مه‌ریكا سفر نییه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك نییه له ته‌نگژه‌یه‌ى ئێسته ده‌ربكه‌وێت".
رۆبێرت فۆرد له په‌یمانگه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له دواى ئایاره‌وه نیمچه خاڵییه‌وه، چونكه ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا زۆرێك له فه‌رمانبه‌رانى بكێشێته‌وه.
فۆرد كه ماوه‌یه‌ك خۆى له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كارى كردووه، باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانى ئێسته‌ى عێراق وه‌ك به‌رپرسانى پێشوو نیین، هیچ پێوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاوه نییه. فۆرد نموونه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ "پێموانییه سه‌رۆك تره‌مپ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ى قسه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى بكات چونكه پێوه‌ندى كۆن و راسته‌وخۆیان له نێوان نییه".
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌ى فرانس پرێس هاتووه، تا ئێسته خۆپێشانده‌رانیش هێرش ناكه‌نه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر چه‌نده ئه‌و ئه‌ندازیارى حكوومه‌تى عێراق بووه. ره‌نگه هۆكارێك ئه‌وه بێت ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپێشانده‌ران راگه‌یاندووه.
به‌ڵام ئاخۆ چینى نوێى سیاسى پێوه‌ندى به ئه‌مه‌ریكاوه ده‌بێت؟ له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره چاودێرێكى سیاسى پێیوایه به ئاسانى ئه‌مه‌ریكا ناتوانێ متمانه‌ى چینى نوێى سیاسى عێراق به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.