سه‌رۆك بارزانی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی "عه‌دنان پاچه‌چی" سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراقی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات.
ده‌قی پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان پاچه‌چی:
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی پاچه‌چی و ته‌واوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌م
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دیپلۆماتكار و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی عێراقی، (عه‌دنان پاچه‌چی)ـمان پێگه‌یشت و خه‌مباری كردین.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی پاچه‌چی و ته‌واوی ھاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌م و خۆم به ھاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه بیخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و ئارامییش به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.
مسعود بارزانی
١٨ـی ١١ـی ٢٠١٩