سبه‌ی سێشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك كاره‌كانی فۆرمی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رێك ده‌خات، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ندان دكتۆر و كه‌سایه‌تیی به‌ناوبانگ و سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كێك ده‌بێت له قسه‌كه‌رانی فۆریۆمهكه و سه‌رۆكی هه‌رێمیش به گوتارێك به‌شداریی له فۆریۆمهكهدا ده‌كات.
له رۆژی یه‌كه‌مدا و له سه‌عات "9:15 بۆ 10:15" هه‌ریه‌ك له "قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، فه‌وزی حه‌یری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بێرنارد كۆشنه‌ر، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا" له پانێلێكدا باس له "په‌یوه‌ندی نێوان حكوومڕانی باش و ئاشتیی ناوچه‌یی" ده‌كه‌ن.
ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی تر بەشداری لە پانێڵەکەدا دەکەن
له رۆژی دووه‌می فۆریۆمهكهدا، چه‌ند چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چن. له‌وانه له ده‌ستپێكی كاره‌كاندا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، "نێچیرڤان بارزانی" وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر دوو پانێل به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له پانێلی یه‌كه‌مدا كه سه‌عات "09:50 بۆ 11:15" له ژێر ناونیشانی "هه‌ولێر و به‌غداد به‌ره‌وپێشچوون" هه‌ریه‌ك له‌م كه‌سایه‌تییانه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی ده‌بن: "مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێله‌كه ده‌بن.
پانێلی دووه‌میش سه‌عات "11:15 بۆ 12:45" له ژێر ناونیشانی "داهاتووی عێراق" به به‌شداری ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك، د. محمد رازی، راوێژكاری باڵای عه‌مار حه‌كیم، د. كین پۆڵاك، له ئه‌نستیتوی ئه‌مه‌ریكی، د. عوسمان سێرت، له ئه‌نستیتوی ئه‌نكارا، د. ئێرینا زیاگێلسكا، له ئه‌نستیتوی ئابووری جیهانی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ، د. محه‌مه‌د عه‌لی شایانی، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران.
دوای نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ، سه‌عات "02:00 تا 03:00" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی ده‌بێت.
پانێلی چواره‌می رۆژی دووه‌می فۆریۆمهكه له ژێر ناونیشانی "پاراستنی ئاشتی" ده‌بێت و ژماره‌یه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی پانێله‌كه ساز ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش: د. لیندا رۆینسن، د. كارین یۆنگ، له ئه‌نستیۆتی ئه‌مه‌ریكی، باڵیۆز رامون بلیكوا، له یه‌كێتی ئه‌وروپا، برایان كاتز، له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له تاران، گالیب دالای، له فۆریۆمی شه‌رق.
هه‌ر له رۆژی دووه‌مدا پێنجه‌م و دواین پانێل به ناونیشانی "رۆڵی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" به به‌شداری ئه‌م قسهكهرانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت: د. دالیا كایی، له ده‌زگای راند، د. حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌دیان له زانكۆی تاران، د. دێڤد پۆڵۆك له سه‌نته‌ری واشنتن، دارین خه‌لیفه، له گرووپی قه‌یرانی نێوده‌وڵه‌تی.