سبەى ئه‌نجامى خوولەکانی توانستى زمانى ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

:: PM:09:48:18/11/2019 ‌
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، سبەی سێشەم 19ى تشرینى دووه‌م، ئەنجامى تاقیکردنەوەى خوولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدان و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.

خولى نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بەسیستمێکى تازە دەست پێ دەکاتەوە
محەمەد حوسێن، سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانى زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵای ڕاگەیاندووە، سبەى سێشەم 19ى تشرینى دووه‌م، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرەکانى زمانى  زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدان و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سەنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت، کە لەمێژووى نۆ تاكو 14ى تشرینى دووه‌م، تاقیکردنەوەى بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەکان بەڕێوەچو بوو.

زیاتر ئاشكراى كردووه‌، "کاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانى سەنتەرەکان یان وێب سایتى سەنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان. لە دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى 48 سەعات کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەلپ گرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى پێنجشەم 21ی تشرینى دووه‌م".

محەمەد حوسێن رٍِوونى كردووه‌ته‌وه‌، "لە داهاتوویەکى نزیکدا خولى نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى بەسیستمێکى تازە لەسەرجەم سەنتەرەکانى زمانى زانکۆکان دەست پێ دەکاتەوە".


وشە - محەمەد میران