وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده ڕاده‌گه‌یه‌نێت و دووپات ده‌كاته‌وه كه په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه په‌روه‌رده‌ییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی گرتهییهكی ڤیدیۆی كه "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه و د.ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كات ڕای گه‌یاندووه، له بواری په‌روه‌رده و فێركردن سوود له ئامێره زیره‌كه‌كان و ئینته‌رنێت وه‌رده‌گرین.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه پڕۆژه‌كه ناوی "
ههورهفێرگهیه" و سوود به قوتابی و مامۆستایان ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌توانن له‌و ڕێیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ناو پۆله‌كان بن سوود له‌و پڕۆژه وه‌ربگرن.
له ناو پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیی هه‌یه
ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌موو وانه‌كانی خوێندنی سه‌ره‌كی له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا هه‌یه و گرنگی زۆری بۆ قوتابیان هه‌یه " قوتابیان ده‌توانن له قوتابخانه و له‌و پڕۆژه‌یه‌ش هه‌مان وانه بخوێنن".
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه له ناو پڕۆژه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیی هه‌یه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان پرسیاری تری تێدایه.
له هه‌وره‌فێرگه پرۆگرامه‌كانی خوێندن له‌قۆناغی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا دوانزه‌ی ئاماده‌یی ، به‌شێوه‌ی لاپهڕهوانه، ڤیدیۆوانه، خودهه‌ڵسه‌نگاندن، ڕێبه‌ری مامۆستا له‌خۆده‌گرێت. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی فێربوونی هۆشمه‌ند یاریده‌ده‌ره بۆ زیاتر فێربوون وكه‌مبوونه‌وه‌ی وانه‌ی تایبه‌ت.
له‌م ڤیدیۆیه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو: