زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو بیت ده‌بێ چی بكه‌یت، توێژه‌ران پێیان وایه وا باشتره ئه‌وه بخرێته ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بیت ده‌بێ بزانی نابێ چی بكه‌یت، وه‌ك ئه‌م خاڵانه‌ی لێره‌دا ڕوون كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه ڕێكه‌وت نییه كه‌سێك له كه‌سێكی تر سه‌ركه‌وتووتر بێت، به‌ڵكوو ئه‌وه كۆشش و زیره‌كی و لێهاتووییه وا ده‌كات مرۆڤه سه‌ركه‌وتووه‌كان جیا بكرێنه‌وه له‌وانی دیكه، كه‌واته هۆكاری سه‌ركه‌وتن، ئه‌نجامدانی كۆششه.
توێژه‌ران ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، سه‌ركه‌وتووه‌كان جگه له‌وه‌ی ده‌بێ كۆمه‌ڵێ خاڵ هه‌یه ئه‌نجامی بده‌ن، كۆمه‌ڵێ خاڵیش هه‌یه ده‌بێ خۆیانی لێ دوور بخه‌نه‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و خاڵانه‌ن:
یه‌كه‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان رێگه به به‌رامبه‌ر ناده‌ن به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت. نایه‌ڵن كه‌س بڕیارده‌ر بێت، هه‌رگیز ناڵێن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م خراپه له‌گه‌ڵمدا به‌سه‌ر هه‌موو هه‌سته‌كانیاندا زاڵن و ده‌زانن له‌كوێ و كه‌ی دژه‌ڕه‌فتار به‌كار بهێنن.
دووه‌م: زیره‌كه‌كان كات ناكوژن بۆ خه‌مخواردن به هه‌ردۆخێكی ناهه‌موار به‌سه‌ریان بێت، هه‌رگیز كات به‌شیان ناكات له په‌شیمانیدا خه‌رجی بكه‌ن، به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر كارێك بیكه‌ن هه‌ڵیده‌گرن باش بێت یان خراپ، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌كارێك، بۆیان ده‌بێته ئه‌زموون.
سێیه‌م: زیره‌كه‌كان له گۆڕان ناترسن. هه‌رگیز دژی هه‌وڵه‌كانی گۆڕان نین، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، پێشوازی هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی ئه‌رێیی ده‌كه‌ن له ژیاندا و هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بگونجێنن، چونكه باوه‌ڕیان به‌خۆیان هه‌یه كه ده‌توانن له هه‌موو دۆخێك‌دا جێی خۆیان بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: كات ناكوژن به‌شتێك كه بزانن له‌ده‌سه‌ڵاتیاندا نییه. بۆ نمونه كه‌سی زیره‌ك تووشی توڕه‌بوون و نابی كاتێ دڕه‌نگ كه‌وتووه و شه‌قامه‌كانیش پڕیه‌تی له ئۆتۆمبێل و ناتوانن به‌ویستی خۆیان بڕۆن، ئاخر هه‌رچه‌ن هاواریش بكات سوودی نابێت.
پێنجه‌م: بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه چۆن بتوانن خه‌ڵكی له‌خۆیان رازی بكه‌ن. ئاخر كه‌سی زیره‌ك باش ده‌زانێ هه‌رگیز هه‌موو كه‌سی بۆ رازی ناكرێ، هه‌رچه‌ند هه‌وڵبدات زیاتر خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌جێی ئه‌وه هه‌وڵده‌دات، نه‌رم و به‌ڕێز بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بێ جیاوازی ئه‌مه‌ش خۆی پێ گه‌وره ده‌كات و ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی لێی رازی ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بۆ بدات.
شه‌شه‌م: له هیچ ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌یه‌ك ناترسن كه روویان تێ بكات، پێش ئه‌وه‌ی بچنه ناو هه‌ردۆخێكه‌وه، هه‌موو ئه‌گه‌رێكی بۆ داده‌نێن، بۆیه به‌باشی له‌كاتی تووشبوونی ناڕه‌حه‌تیدا ده‌توانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن هه‌موو كات هه‌موو شتێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤ نابێت و به‌لاشیانه‌وه ئاساییه.
حه‌وته‌م: سه‌ركه‌وتووه‌كان خه‌فه‌ت بۆ رابردوو ناخۆن، ئه‌وان باش ده‌زانن هیچ شتێكی رابردوو ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو له‌جێی ئه‌وه وانه له رابردوو وه‌رده‌گرن بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی داهاتوو.
هه‌شته‌م: له‌كاتی سه‌رنه‌كه‌وتنی كارێك، ئیتر كۆڵ ناده‌ن، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بن و ئاساییه به‌لایانه‌وه چه‌ندین رێگا بۆ ئه‌نجامدانی یه‌ك كار به‌كاربێنن، چونكه باوه‌ڕیان وایه ده‌بێ هه‌ر سه‌ركه‌ون. ته‌نانه‌ت كه‌سی زیره له لوتكه‌ی شكستی خۆیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی بینی سه‌ركه‌وتنی له‌كارێك به‌ده‌ست هێناوه، خۆشحاڵی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌و ده‌رده‌بڕن و ئێره‌ه‌یان تووش نابێت.
نۆیه‌م: كه‌سانی زیره‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی خێران ناكه‌ن، ئیتر بۆ به‌ره‌و پێشچوونی كاره‌كانیان بێت، یان ته‌دروستی یا هه‌رشتێكی دی بێت، به‌ڵكو هه‌موو توانایه‌كی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ و باشیش ده‌زانن گۆڕانكاری راسته‌قینه به‌خێرا و كتوپڕ نایه‌ته‌دی.
ده‌یه‌م: زیره‌كه‌كان له ته‌نیایی ناترسن، چونكه پشتیان به‌خۆیان قایمه و بۆ هه‌موو شتێك داوای هاوكاری له چوارده‌وره‌كه‌یان ناكه‌ن، خۆیان ده‌توانن وردترین كاره‌كانی رۆژانه‌یان به‌ته‌نیا ئه‌نجام بده‌ن. هیوادارین تۆش یه‌كێك بیت له‌وانه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ت تێدا بێت و هه‌وڵبده‌ی باشتر بیت تێیدا.
پێویسته ئه‌وه‌ش بگوترێ، سه‌ركه‌وتن ڕێگه‌یه‌كی ئاسان نییه و هه‌رگیز گران نییه بۆ ئه‌وانه‌ی مه‌به‌ستیانه، به‌ڵام توێژه‌ران پێیان وایه، له خودی سه‌ركه‌وتنه‌كه گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه بتوانی پارێزگاری له به‌رده‌وامیی بده‌یت، هه‌روه‌ها هه‌میشه چاوت له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كاری زیاتر بكه‌یت و چوارچێوه‌ی خه‌ونه‌كانت به كراوه‌یی به‌جێ بهێڵی.
یه‌كێك له كێشه‌كانی زۆرێك له كۆمپانیا لۆكاڵییه‌كان كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان جیایان ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، ئه‌مان خه‌ونه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و چوارده‌وره‌ی هه‌یانه زیاد ناكه‌ن و دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی بینیویانه، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه سه‌ركه‌وتنه‌كانیان پێش بخه‌ن، وه‌ك چۆن دوو باركه‌ی دامه‌زرێنه‌ری خواردنی ماكدۆناڵدزی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌گه‌رچی خواردنه‌كه‌یان له شاره‌كه‌دا ناوبانگی هه‌بوو، بیریان له‌وه نه‌كردبووه‌وه لقی تری لێ بكه‌نه‌وه، تا كه‌سێك هات و بووه هاوبه‌شیان و به‌هۆیه‌وه لقی تریان دروست كرد تا وای لێهات بووه یه‌كه‌م چێشتخانه‌ی هه‌موو دنیا و ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو كه‌سه‌س كه داهێنه‌ری یه‌كه‌می خواردنه‌كه بوون، پشكیان له ماكدۆناڵدز نه‌ما و چیدی مێژوو ته‌نیا باسی ئه‌م كه‌سه ده‌كات كه چوارچێوه‌ی بۆ خه‌ونه‌كانی دانه‌نابوو.