منداڵێكی ته‌مه‌نی نۆ ساڵان له باوكێكی به‌لجیكی و دایكێكی هۆڵندایه، به‌هۆی زیره‌كی و لێهاتووی له بواری ئه‌ندازیاری، دوای تاقیكردنه‌وه‌كان له كۆلێژی ئه‌ندازیاری كاره‌با له زانكۆی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی وه‌رگیراوه و ده‌ستی به خوێندن كردووه.
منداڵه‌كه ناوی لۆران سیمۆنزه و به بچووكترین قوتابی زانكۆكه داده‌نرێ و هاوپۆله‌كانی له زانكۆ دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه توانا و مێشكێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه و له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ساڵی داهاتوویش ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاری كاره‌با.
ئه‌و منداڵه وه‌ك خۆی دووپاتی كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ دوای به‌كالۆریۆس له خوێندن به‌رده‌وام بێ و تا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له ئه‌ندازیاری كاره‌با درێژه به خوێندن بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ده‌یه‌وێ بڕوانامه‌یه‌ك له زانستی پزیشكیش به ده‌ست بهێنێت، چونكه ده‌یه‌وێ له‌و بواره‌یش شاره‌زایی هه‌بێت.
به زیره‌كترین مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك داده‌نرێت
لیدیای دایكی
لۆران دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه دوای هاتنه دنیا و كه‌مێك گه‌وره‌بوونی توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی لۆران ده‌ركه‌وتن، ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌و زیرهكیهشی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه، كه له كاتی دووگیانیم دا زۆرترین ژهمهكانم ماسی بوو.
لۆران له پێوانه‌ی زیره‌كی له‌سه‌ر 160 پله پێوانه‌ی توانای زیره‌كی گه‌یشته 145 پله و ئه‌مه‌یش وایكردووه به یه‌كێك له كه‌سه هه‌ره زیره‌ك و ژیره‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه هه‌ژمار بكرێت.