زمان به یه‌كێك له ئه‌ندامه گرنگه‌كانی جه‌سته داده‌نرێ، ده‌توانن ته‌نیا له ڕێی نیشانه‌كانی سه‌ر زمان، زۆر جۆری نه‌خۆشی ئاشكرا بكه‌ن، له دۆخی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشییه‌كه پێی بزانن و خێرا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ وه‌رگرن، بۆیه پێویسته زانیاری وردتان له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی ڕه‌نگ و دۆخ و شێوه‌ی زمانتان هه‌بێ، تا بزانن تووشی كام نه‌خۆشی بوون.
چۆن ده‌زانی كه زمانت ته‌ندروست، ڕه‌نگی
زمان په‌مه‌ییه‌كی كاڵه و ده‌میله‌ی بچووكی له‌سه‌ره‌وه دیاره ، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی تووشی زمان یان ئه‌ندامێكی تری جه‌سته بێ، ئه‌وا ڕه‌نگی زمان ده‌گۆڕێت و زۆرجاریش ئازاری لێ دروست ده‌بێت، به تایبه‌ت له‌كاتی جوینی خواردن دا.
گۆڕانی ڕه‌نگی زمان ئاماژه‌ن بۆ تووشبوون به چه‌ندان نه‌خۆشی
ئه‌گه‌ر هاتوو، په‌ڵه له‌سه‌ر زمانتان ده‌ركه‌وت، به تایبه‌تی په‌ڵه‌ی سپی و ئه‌ستوور یان سووربوونه‌وه‌ی زمان، ئه‌وه هۆیه‌كه‌ی بۆ كه‌می ڤیتامین Bی ده‌گه‌ڕێته‌وه، زه‌ردبوونی زمانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ گه‌شه‌كردن و كۆبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌كتریا له‌سه‌ر زمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، یانیش تووشی نه‌خۆشی زه‌ردوویی ده‌بن.
هاوكات دروستبوونی ئازار له زمان، زیاتر به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه دروست ده‌بێ، ئه‌مه به سه‌ره‌تانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی زمانیش ناو ده‌برێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئازاری ماوه درێژ و به‌رده‌وام له زمانه‌كانتان ده‌ركه‌وت، پێویسته به په‌له سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرن و ڕێ له تووشبوون به شێرپه‌نجه بگرن.